وه‌زیری به‌رگری عێراق واده‌ی كۆتاییهاتنی كشانه‌وه‌ی ئه‌مریكا ئاشكرا ده‌كات
وێستگه‌نیوز-
دوای بڵاوبوونه‌وه‌ی ئه‌و هه‌واڵانه‌ی باس له رێككه‌وتنی نێوان به‌غدا و ئه‌مریكا سه‌باره‌ت به كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی ده‌كه‌ن، سابت عه‌باسی، وه‌زیری به‌رگری عێراق ورده‌كارییه‌كانی ئاشكرا ده‌كات.
سابت عه‌باسی، وه‌زیری به‌رگری عێراق له چاوپێكه‌وتنێكیدا له‌گه‌ڵ كه‌ناڵی ئه‌لعه‌ره‌بییه/ئه‌لحه‌ده‌سی سعودی‌ـ روونیكرده‌وه كه "لیژنه باڵا سه‌ربازییه‌كانی نێوان لایه‌نی عێراقی و ئه‌مریكی گه‌یشتوونه‌ته رێككه‌وتن له‌سه‌ر كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی هاوپه‌یمانان له ماوه‌ی دوو ساڵدا و گۆڕینی په‌یوه‌ندییه‌كه بۆ هاوبه‌شییه‌كی ئه‌منی به‌رده‌وام".
وتیشی: "رێككه‌وتن له‌سه‌ر ئه‌وه كرا كه به دوو قۆناغ كۆتایی به ئه‌ركی هاوپه‌یمانان بهێنرێت، قۆناغی یه‌كه‌م ئه‌مساڵ ده‌ستپێده‌كات و تا ساڵی 2025 به‌رده‌وام ده‌بێت، قۆناغی دووه‌م له ساڵی 2026 كۆتایی دێت".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا كه لوید ئۆستن وه‌زیری به‌رگری ئه‌مریكا پێیوابووه كه ماوه‌ی دوو ساڵ به‌س نییه بۆ كشانه‌وه، داوای زیادكردنی ساڵێكی تریشی كرد، به‌ڵام به‌غدا درێژكردنه‌وه‌كه‌ی ره‌تكرده‌وه.
وه‌زیری به‌رگری عێراق روونیشیكرده‌وه كه "به‌هۆی ئه‌و بارودۆخه‌ی ناوچه‌كه‌ی پێیدا تێده‌په‌ڕێت و هه‌ڵبژاردنه‌كانی ئه‌مریكا، راگه‌یاندنی كشانه‌وه‌كه دواخراوه".
جگه له‌وه‌ش جه‌ختی له‌وه كرده‌وه كه حكومه‌ت به‌رده‌وامه له پلانه‌كه‌ی بۆ كۆتاییهێنان به ئه‌ركی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی و لێكتێگه‌یشتنی بۆ داڕشتووە، ئاشکراشیکرد کە "لە رڕۆژانی داهاتوو ئه‌و لێكتێگه‌یشتنه واژۆ دەکرێت".
باسی لەوەشکرد كه "عێراق هه‌وڵی پچڕاندنی په‌یوه‌ندییه‌كانی له‌گه‌ڵ واشنتۆن نادات، به‌ڵكو بناغه جێگره‌وه‌كانی بۆ ئه‌م په‌یوه‌ندییه داناوه".
وتیشی: "هه‌وڵده‌ده‌ین به‌گوێره‌ی دیدگای حكومه‌ت په‌یوه‌ندییه‌كان له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا په‌ره پێبده‌ین".
سه‌باره‌ت به گرژییه‌كانی ناوچه‌كه له سه‌ره‌تای سه‌رهه‌ڵدانی شه‌ڕ له كه‌رتی غه‌ززه، له حه‌وتی مانگی تشرینی یه‌كه‌می ڕابردوو، وه‌زیری عێراق دووپاتی كرده‌وه كه ئه‌و په‌یوه‌ندییانه‌ی له‌لایه‌ن حكومه‌تی عێراقه‌وه ئه‌نجامدراون ڕۆڵی گرنگی هه‌بووه له هێوركردنه‌وه‌ی دۆخه‌كه و رزگاركردنی ناوچه‌كه له فراوانكردنی ململانێكان.
هه‌روه‌ها جه‌ختی له‌وه كرده‌وه كه به‌رژه‌وه‌ندی وڵات له‌وه‌دایه كه عێراق له هه‌موو میحوه‌ره‌كان دوور بكه‌وێته‌وه.
له چوارچێوه‌ی ئه‌و هاوپه‌یمانییه‌ی كه له ساڵی 2014 بۆ به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ی رێكخراوی داعش پێكهێنرا، ئه‌مریكا نزیكه‌ی دو هه‌زار و 500 سه‌ربازی له عێراق و 900 سه‌ربازی له سوریای دراوسێی هه‌یه.
PM:05:19:08/09/2024
ئه‌م بابه‌ته 588
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت