جوتیاران لە بەردەم هۆڵی کۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزاریی ئابووریی عێراق و ئەنجومەنی ئابووریی هەرێم گردبوونەوە
وێستگەنیوز-
ژمارەیەک جوتیار لەبەردەم هۆڵی کۆبوونەوەی شاندی ئەنجومەنی وەزاریی ئابووریی عێراق و ئەنجومەنی ئابووریی هەرێم گردبوونەوە.
بەپێی زانیارییەکانی پەیامنێری وێستگەنیوز لە هەولێر، ئێستا بەشێک لە جوتیاران لە بەردەم هۆڵی سەعد عەبدوڵڵا گردبوونەوە، ئەو هۆڵەی کۆبوونەوەی شاندی ئەنجومەنی وەزاریی ئابووریی عێراق و ئەنجومەنی ئابووریی هەرێمی تێدا بەڕێوەدەچێت، داوا دەکەن تەماتە و پەتاتەی ئێرانی رابگیریت.
بەڵام هێزێکی ئەمنی زۆر لە دەوروبەری هۆڵەکە بڵاوەیان پێکراوە و رێگری لە گردبوونەوەی ئەو جوتیارانە دەکرێت.
PM:12:41:08/09/2024
ئهم بابهته 1776
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت