ئاسایشی هەولێر بازرگانێکی مادەی هۆشبەری دەستگیرکرد


وێستگەنیوز-

بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی هەولێر دەستگیرکردنی بازرگانێکی مادەی هۆشبەری راگەیاند، کە کاری دابەشکردنی مادەی هۆشبەری دەکرد لە هەولێر.


لە راگەیەندراوەکەی ئاسایشی هەولێر هاتووە، "بە فەرمانی دادوەری لێکۆڵینەوەی ئاسایشی هەولێر تۆمەتبار (ب ، س ، ڕ)مان دەستگیرکرد کاری بازرگانیکردن و دابەشکردنی مادەی هۆشبەربوو لە ناوشاری هەولێر".

ئاماژە بەوەکراوە، "لەکاتی دەستگیرکردنی دەستمان گرت بەسەر بڕێک مادەی هۆشبەر لە جۆری کریستاڵ کە ئامادەی کردبوو بۆ فرۆشتن و دابەشکردنی".






PM:08:14:05/09/2024


ئه‌م بابه‌ته 820 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو