چوار بازرگانی مادەی هۆشبەر لە هەرێمی کوردستان دەستگیرکران


وێستگەنیوز-


بەڕێوەبەرایەتیی نەهێشتنی مادە هۆشبەرەکان دەستگیرکردنی چوار بازرگانی مادەی هۆشبەری راگەیاند و دەستیشی بەسەر بڕی 14 کیلۆ مادەی هۆشبەردا گرت.


ئەمڕۆ پێنجشەممە 5ی ئەیلولی 2024، بەڕێوەبەرایەتیی نەهێشتنی مادە هۆشبەرەکانی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، "لە پڕۆسەیەکی بەدواداچوون و کۆکردنەوەی زانیاری ورد کە چەند رۆژێکی خایاند لەلایەن تیمەکانی بەدواداچوونی بەڕێوەبەرایەتییەکەمان دواتر وەرگرتنی رەزامەندی دادوەری لێکۆڵینەوەی ئاساییش لە ڕێکەوتی 4ی 9ی 2024 لە چالاکییەکدا توانرا باندێکی مەترسیداری بازرگانیکردن بە مادەی هۆشبەر دەستگیربکرێن کە پێکهاتبوون لە چوار تۆمەتباری بیانی".


ئاماژە بەوەکراوە، "ئەو بازرگانانە بەنیازبوون بڕی 14 کیلۆگرام مادەی هۆشبەر لە جۆری کریستاڵ بهێننە ناو هەرێم و لەنێو تایەی بارهەڵگر بە شێوازێکی زۆر ورد حەشاریان دابوو ".


ئەوەشخراوەتەڕوو، "تۆمەتبارەکان ڕادەستی یاسا کراون و بەپێی یاسای بەرەنگاربوونەوەی مادە هۆشبەرەکان و کارتێکەرە ئەقڵییەکان پەڕاوی لێکۆڵینەوەیان بۆ کراوەتەوە مامەڵەیان لەگەڵ دەکرێت".





PM:05:33:05/09/2024


ئه‌م بابه‌ته 636 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت