بافڵ تاڵەبانی: توانیمان رێگری بکەین و نەهێڵین جارێکیتر ژیان و گوزەرانی خەڵکەکەمان بکەوێتە مەترسییەوە
وێستگەنیوز-
ئەمڕۆ پێنجشەممە 5ی ئەیلولی 2024، بافڵ تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە دەباشان پێشوازی لە ستیڤ بيتنهر، کونسوڵی گشتیی ئەمریکا لە هەرێمی کوردستان کرد.
لەدیدارەکەدا دۆخی هەرێمی کوردستان و بەڕێوەچوونی هەڵبژاردن گفتوگۆیان لەبارەوەکرا و جەخت لە رەخساندنی زەمینەیەکی لەبار کرایەوە تاوەکو هاوڵاتییان سەربەستانە بەشداریی پرۆسەکە بکەن و ببێتە مایەی بەرەوپێشچوونی رەوتی دیموکراسی لە ناوچەکە.
لەدرێژەی دیدارەکەدا چارەسەرکردنی کێشەکان و پرسەکانی پەیوەست بە ژیانی خەڵک تاوتوێکران و بافڵ تاڵەبانی ئاماژەی بەوەکرد، تێکەڵکردنی ژیان و گوزەرانی خەڵک بە ململانێ سیاسییەکان و بەکارهێنانی مووچە کە مافێکی سەرەتایی هاوڵاتییانە بۆ بەرژەوەندیی حزبی، کارێکی ناڕەوا بوو، بەخۆشحاڵییەوە توانیمان رێگریی لێبکەین و نەهێڵین جارێکیتر ژیان و گوزەرانی خەڵکەکەمان بکەوێتە مەترسییەوە.
لەبارەی سەرخستنی پڕۆسەی سیاسی لە عیراق و سەربەخۆیی دەسەڵاتی دادوەری لە ناوچەکە سەرۆک بافڵ وتی، پشتگیریی تەواوی بڕیارەکانی ئەنجومەنی باڵای دادوەریی عیراق دەکەین کە دامەزراوەیەکی گرنگ و هەستیاری وڵاتە و رێزی دەگرین، وەکچۆن پێویستە هەموولایەنەکان رێزی لێبگرن و بەربەست لەبەردەم کارەکانیان دروستنەکەن. دەستوور بنەمای بەڕێوەبردنی دەوڵەت و چارەسەرکردنی کێشەکانە و لە رووەشەوە کارەکانی دامەزراوەکە لەپێناو بەرژەوەندیی سەرجەم نەتەوە و پێکهاتەکان بووە و لە هەوڵی بەدیهێنانی دادپەروەریدا بووە.
PM:04:51:05/09/2024
ئهم بابهته 908
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت