لە گوندێکی سەر بە قەزای چوارتا ئۆتۆمبێلێک بۆردومان کرا و سێ کەس گیانیان لە دەستدا

‌وێنەی ئەو ئۆتۆمبێلەی بۆردومان کراوە

وێستگه‌نیوزـ

لە گوندی گۆماوانی سه‌ر به‌ ناحیەی زەلان لە قەزای چوارتا، ئۆتۆمبێلێک له‌لایه‌ن درۆنی تورکیاوە بۆردومانکراو بەهۆیەوە سێ كه‌س گیانیان له‌ ده‌ستدا.


سامان نادر، به‌ڕێوه‌به‌ری سه‌نته‌ری فریاگوزاری سلێمانی به‌ وێستگه‌نیوزی راگه‌یاند: تیمه‌كانیان ره‌وانه‌ی شوێنی بۆردومانی درۆنه‌كه‌ كردووه‌ له‌ ناحیه‌ی زه‌لان، سێ كه‌س گیانیان له‌ ده‌ستداوه‌.

هاوكات به‌ وته‌ی سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگادار بۆ وێستگه‌نیوز، به‌هۆی ئه‌وه‌ی ته‌رمه‌كان سووتاون، كه‌سیان نه‌ناسراوه‌ته‌وه‌ كێن.

ئەوە لە کاتێکدایە، دوێنێ کاتژمێر 1:25ـخولەک فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوان لەسەر رێگەی نێوان خەلەکان - دوکان و لە نزیک گوندی مێرگە پاشا، بۆردوومانی ئۆتۆمبێلێکی جۆری تۆیۆتا لاندکروزەری کرد و بەهۆیەوە دوو کوڕ و باوکێک کە خەڵکی سنووری ئیدارەی راپەڕین بوو گیانیانلەدەستدا.







PM:02:55:05/09/2024


ئه‌م بابه‌ته 452 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت