پۆلیسی سلێمانی: بكوژێک به‌ سێ چه‌كی جۆری ده‌مانچه‌وه‌ ده‌ستگیر كرا

‌تۆمەتبارە دەستگیرکراوەکە

وێستگه‌نیوزـ

پۆلیسی سلێمانی رایگه‌یاند، به‌تۆمه‌تی كوشتنی هاووڵاتییه‌ك، مه‌فره‌زه‌كانی هەردوو بنكه‌ی پۆلیسی سه‌یدسادق و حه‌ساری سه‌ربه‌به‌شی پۆلیسی سه‌یدسادق تۆمه‌تبارێكیان ده‌ستگیركرد.

دوای ئه‌وه‌ی شه‌وی رابردوو به‌هۆی كێشه‌یه‌كی كۆمه‌ڵایه‌تییه‌وه‌ شه‌رو ده‌مه‌قاڵێ له‌نێوان چه‌ند كه‌سێكدا دروست بوو، بووه‌ هۆی كوژرانی هاووڵاتییه‌ك، پۆلیسی سلێمانی ده‌ڵێت، "ده‌ستبه‌جێ مه‌فره‌زه‌كانی هه‌ردوو بنكه‌ی پۆلیسی سه‌یدسادق و حه‌سار گه‌یشتنه‌ شوێنی رووداوه‌كه‌و لێكۆڵینه‌وه‌كان بۆ ده‌ستگیركردنی‌ تۆمه‌تبار ده‌ستیپێكرد".

باسی له‌وه‌شكردووه‌، دوای‌ وه‌رگرتنی بڕیاری دادوه‌ر تونرا تۆمه‌تبار له‌لایه‌ن مه‌فره‌زه‌كانی هه‌ردوو بنكه‌ی پۆلیسی سه‌یدسادق و حه‌ساره‌وه‌ ده‌ستگیربكرێت. هه‌روه‌ها ده‌ستیشگیرا به‌سه‌ر سێ چه‌ك له‌جۆری ده‌مانچه‌.

ده‌شڵێت، له‌ئێستادا تۆمه‌تبار (ه، م، ق) به‌بڕیاری دادوه‌ر و به‌پێی مادده‌ی 406 له‌یاسایی سزادانی عیراقی راگیراوه‌و لێكۆڵینه‌وه‌كان به‌رده‌وامه‌.


PM:12:17:05/09/2024


ئه‌م بابه‌ته 272 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت