له‌ ئه‌ڵایی تانكه‌رێك كه‌وت به‌سه‌ر ئۆتۆمبێلێكدا و 2 كه‌س گیانیان له‌ده‌ست دا


وێستگه‌نیوز-

له‌ سه‌ر رێگای‌ سلێمانی‌ بازیان له‌ نزیك ئه‌ڵایی تانكه‌رێك كه‌وت به‌سه‌ر ئۆتۆمبێلێكدا و 2 كه‌س گیانیان له‌ده‌ست دا.

به‌همه‌ن عه‌بدوڵا وته‌بیژی هاتووچۆی سلێمانی له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاماژه‌ی‌ به‌وه‌دا كه‌ "له‌ نزیك گووندی ئه‌ڵایی تانكه‌رێك كۆنتڕۆڵی له‌ده‌ست دا و وه‌رگه‌ڕا".

وته‌بیژی هاتووچۆی سلێمانی ده‌ڵێت: "تانكه‌ره‌كه‌ ده‌كه‌وێت به‌سه‌ر ئۆتۆمبێلێكی جۆری هۆندا قه‌مه‌ره‌ و شۆفێر و سه‌رنشینه‌كه‌ی گیانیان له‌ده‌ست داوه‌".

ئه‌وه‌شی‌ خسته‌ڕوو كه‌ له‌ئێستا قه‌ره‌باڵغی له‌سه‌ر رێگاكه‌ هه‌یه‌ لایه‌نه‌كان سه‌رقاڵی لابردنی ئۆتۆمبێله‌كانن.

هاوكات راگه‌یاندنی‌ هاتووچۆی‌ سلێمانی‌ بڵاویكرده‌وه‌ كه‌ كه‌مێك له‌مه‌وبه‌ر ئۆتۆمبێلێكی بارهه‌ڵگر له‌بازگه‌ی ڕێگه‌ی تاسڵوجه‌ به‌ئاراسته‌ی بازیان له‌نزیك گوندی ئه‌ڵڵایی، كۆنترۆڵی  له‌ده‌ستداو چووه‌ته‌ سایدی به‌رامبه‌ر و كه‌وتووه‌ به‌سه‌ر ئۆتۆمبێلێكی تایبه‌تی جۆری هیۆندای و به‌و هۆیه‌وه‌  دوو كه‌سی ناو ئۆتۆمبێله‌ هیۆندایه‌كه‌ ده‌ستبه‌جێ گیانیان له‌ده‌ست داوه‌.

راشیگه‌یاند كه‌ شۆفێری بارهه‌ڵگره‌كه‌ به‌ڕه‌گه‌ز عه‌ره‌به‌ و قوربانیانی ناو ئۆتۆمبێله‌ تایبه‌ته‌كه‌ش خه‌ڵكی دوزخورماتوون، له‌ئێستاشدا تیمه‌كانی هاتووچۆ له‌شوێنی ڕووداوه‌كه‌ن و هه‌وڵی كردنه‌وه‌ی ڕێگه‌كه‌ ده‌ده‌ن.



PM:10:59:04/09/2024














ئه‌م بابه‌ته 7024 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت