یه‌كخستنی ڕێكاره‌كانی سیسته‌می دارایی و ژمێریاریی له نێوان هه‌ردوو حكومه‌تی هه‌رێم و فیدراڵ په‌سه‌ند كرا
وێستگه‌نیوز-
ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان یەکخستنی ڕێکارەکانی تایبەت بە سیستەمی دارایی و ژمێریاریی لە نێوان هەردوو حکومەتی هەرێم و فیدراڵی پەسەند كرد، داواكاریشه وه‌زاره‌تی دارایی فیدراڵ ته‌واوكاریی مووچه‌ی مانگه‌كانی تهمموز و ئاب ره‌وانه بكات، تا مووچه‌ی ئابی مووچه‌خۆرانی هه‌رێم دابه‌ش بكرێت.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 4ی ئه‌یلوولی 2024، به سه‌رپه‌رشتی سه‌رۆك وه‌زیران مه‌سرور بارزانی و ئاماده‌بوونی قوباد تاڵه‌بانی جێگری سه‌رۆك وه‌زیران، ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان كۆبووه‌وه.
به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوی كۆبوونه‌وه‌كه، له ده‌ستپێكدا، سه‌رۆك وه‌زیران له وته‌یه‌كدا ئاماژه‌ی به چه‌ند خاڵێك كرد وه‌ك، به گرێبه‌ستكردنی وانه‌بێژان، سه‌رۆك وه‌زیران پیرۆزبایی له وانه‌بێژان كرد كه بڕیاردرا له سه‌ر داهاتی ناوخۆ بكرێنه گرێبه‌ست و هیوای خواست ئه‌م بڕیاره مایه‌ی ره‌زامه‌ندی مامۆستایانی وانه‌بێژ بێت و ببێته هۆی زیاتر هاندانیان بۆ خزمه‌تكردنی پرۆسه‌ی خوێندن و په‌روه‌رده له هه‌رێمی كوردستان.
هه‌روه‌ها پیرۆزبایی له خانه‌نشینانی هه‌رێمی كوردستان كرد بۆ هاوتاكردنی مووچه‌ی خانه‌نشینیان له‌گه‌ڵ هاوه‌ڵه‌كانیان له حكومه‌تی فیدڕاڵ كه له ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێم ده‌نگی له‌سه‌ردرا و په‌سه‌ند كرا، له سه‌ر ئاستی حكومه‌تی فیدڕاڵیش دواجار توانرا بگه‌ینه ڕێككه‌وتن و له‌م مانگه‌وه خانه‌نشینانی هه‌رێمی كوردستان مووچه‌كانیان به هاوتاكراوی له‌گه‌ڵ خانه‌نشینانی حكومه‌تی فیدراڵ وه‌رگرت.
وتیشی: "خانه‌نشینان دڵنیا ده‌كه‌ینه‌وه كه هه‌میشه پاڵپشتی داوا و داخوازییه ره‌واكانیان ده‌بین و ئه‌م به‌شه ماندووه‌ی هه‌رێمی كوردستان كه به‌شێكی زۆری ژیانی خۆیان بۆ خزمه‌تی گشتی ته‌رخان كرد شایانی هه‌موو پشتیوانییهكن".
له كۆتایی وته‌كه‌یدا، سه‌رۆكی حكومه‌ت ئاماژه‌ی به هه‌ڵمه‌تی بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردن كرد كه بڕیاره له‌م مانگه‌دا ده‌ست پێ بكات، له‌م ڕووه‌وه وتی: "بێگومان لایه‌نه سیاسیه‌كان ئازادن له چوارچێوه‌ی په‌یڕه‌و وڕێنماییه‌كانی كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كان چۆن بانگه‌شه بكه‌ن، به‌ڵام داوایان لێ ده‌كه‌م كه به شێوه‌یه‌كی شارستانی و دوور له سووكایه‌تی و ناوزڕاندن بانگه‌شه بكه‌ن ، چونكه هه‌موومان كوردستانین و ڕۆڵه‌ی ئه‌م نیشتمانه‌ین و ده‌بێ به به‌رپرسیاریه‌تییه‌وه ڕه‌فتار بكه‌ین".
له بڕگه‌ی یه‌كه‌می كارنامه‌ی كۆبوونه‌وه‌كه، ڕه‌شنووسی بڕیاری ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران تایبه‌ت به یه‌كخستنی ڕێكاره‌كانی تایبه‌ت به سیسته‌می دارایی و ژمێریاریی له نێوان هه‌ردوو حكومه‌تی هه‌رێم و فیدراڵ به ڕه‌چاوكردنی تایبه‌تمه‌ندیی ده‌سه‌ڵات و مافه ده‌ستوورییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان كه له لایه‌ن ڤالا فه‌رید وه‌زیری هه‌رێم بۆ كاروباری په‌رله‌مان و ئامانج ڕه‌حیم سكرتێری ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانه‌وه خرایه‌ڕوو.
دوای گفتوگۆ و ڕاگۆڕینه‌وه، ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران به‌كۆی ده‌نگ ڕه‌شنووسی بڕیاره‌كه‌ی وه‌ك خۆی په‌سه‌ند كرد له پێناو یه‌كخستنی ڕێكاره‌كانی تایبه‌ت به سیستمی دارایی وژمێریاری له نێوان حكومه‌تی هه‌رێم و حكومه‌تی فیدڕاڵ به ڕه‌چاوكردنی تایبه‌تمه‌ندیی ده‌ستووریی هه‌رێم و ده‌سه‌ڵاته‌كانی كه له‌ناو ده‌ستووری عێراق جێگیركراون، وه‌ك ئاشكراشه له دوای ساڵی 2014 ه‌وه به‌هۆی بڕینی به‌شه بودجه‌ی هه‌رێم، دابڕانێكی ته‌واو ڕوویدا له‌گه‌ڵ حكومه‌تی فیدڕاڵ كه بووه هۆی په‌یڕه‌وكردنی دوو سیستمی دارایی و ژمێریاریی جیاواز له لایه‌ن وه‌زاره‌تی دارایی هه‌ردوولا، بۆیه له قۆناغی نوێی ئێستای په‌یوه‌ندی هه‌ردوو حكومه‌ت، ئه‌م هه‌نگاوه گرنگه و ڕۆڵی ده‌بێت له ڕێكخستنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندی دارایی و ژمێریاریی هه‌ردوولا و چاره‌سه‌ركردنی زۆربه‌ی سه‌رنج و تێبینیه‌كانی تیمی هاوبه‌شی چاودێریی دارایی له‌سه‌ر داهات و خه‌رجی و میلاكی حكومه‌تی هه‌رێم و یه‌كخستنی شایسته‌ی دارایی و مووچه‌ی مووچه‌خۆران له سه‌رتاسه‌ری عێراق كه ئه‌مه‌ش له به‌رژه‌وه‌ندی مووچه‌خۆرانی هه‌رێمه كه به هاوتاكردنی مووچه‌ی خانه‌نشینی ده‌ستی پێكرد.
پاشان له بڕگه‌ی دووه‌مدا ، ئه‌نجامی كۆبوونه‌وه‌ی هاوبه‌شی نێوان شاندی ته‌كنیكی وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری هه‌رێم و وه‌زاره‌تی دارایی فیدراڵ له كۆتایی حه‌فته‌ی ڕابوردوو له به‌غدا، هه‌روه‌ها ئه‌نجامی دوایین كاره‌كانی تیمی هاوبه‌شی هه‌ردوو دیوانی چاودێری دارایی هه‌رێم و فیدراڵ له‌لایه‌ن سكرتێری ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانه‌وه خرایه‌ڕوو كه پوخته‌ی ڕاسپارده و سه‌رنج و تێبینیه ته‌كنیكیه‌كان و هه‌نگاوی جدیی وه‌زاره‌ت و دامه‌زراوه‌كانی هه‌رێم بوو كه له ماوه‌ی پێشوو ڕێكاری پێویستیان وه‌رگرتووه سه‌باره‌ت به ڕاسپارده و سه‌رنجه‌كانی وردبینی هاوبه‌ش و پێداچوونه‌وه‌ی داهات و خه‌رجیی ومیلاك و لیسته‌كانی مووچه، به‌جۆرێك به‌هانه و بیانووی ته‌كنیكی بۆ وه‌زاره‌تی دارایی فیدڕاڵ نه‌مێنێت بۆ دواخستنی خه‌رجكردنی مووچه‌ی هه‌رێم، هه‌روه‌ها بڕی ئه‌و پارانه‌ش خرانه‌ڕوو كه‌وه‌زاره‌تی دارایی فیدڕاڵ بۆ مووچه‌ی هه‌ردوو مانگی ته‌ممووز و ئاب خه‌رجی كردووه.
ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران وه‌زاره‌ته‌كانی ڕاسپارد كه به‌رده‌وام بن له هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ حكومه‌تی فیدڕاڵ و تیمی هاوبه‌شی چاودێریی دارایی هه‌ردوولا و ته‌واوكردنی تۆماری بایۆمه‌تریی و پێدانی ژماره‌ی وه‌زیفی به هه‌موو مووچه‌خۆران و په‌له‌كردن له چالاككردنی به ئه‌لیكترۆنیكردنی سیستمی پێدانی مووچه . له‌به‌رامبه‌ریشدا پێویسته له سه‌ر وه‌زاره‌تی دارایی فیدراڵ ته‌واوكاریی مووچه‌ی مانگی تهمموز و ئابی 2024 به په‌له ڕه‌وانه بكه‌ن تاوه‌كوو حكومه‌تی هه‌رێم بتوانێت له نزیكترین ده‌رفه‌تدا، مووچه‌ی مانگی ئابی مووچه‌خۆرانی هه‌رێم خه‌رج بكات هاوتای مووچه‌خۆرانی ناوچه‌كانی دیكه‌ی عێراق، كه ئێستا مووچه‌خۆرانی هه‌رێم شایسته‌ی وه‌رگرتنی مووچه‌ی مانگی ئابن.
له كۆتاییدا ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران گفتوگۆی له‌باره‌ی ئاماده‌كارییه‌كانی ئه‌نجامدانی كۆبوونه‌وه‌ی تایبه‌تیی ئه‌نجومه‌نی ئابووریی وه‌زاریی فیدراڵ كرد كه وا بڕیاره له‌م ڕۆژانه‌دا له هه‌ولێر تایبه‌ت به دۆسێیه هه‌ڵپه‌سێردراوه‌كانی نێوان وه‌زاره‌ته‌كانی هه‌ردوولا ئه‌نجام بدرێت، ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران وێڕای پێشوازیی گه‌رمیی له سازدانی ئه‌م كۆبوونه‌وه‌یه له هه‌ولێر، له هه‌مانكاتدا حكومه‌تی هه‌رێم ئه‌م كۆبونه‌وه‌یه به ده‌رفه‌تێكی پڕ بایه‌خ ده‌زانێت تا له نزیكه‌وه ڕووبه‌ڕوو وه‌زیرانی په‌یوه‌ندیداری له هه‌ردوو حكومه‌تی هه‌رێم وفیدڕاڵ گفتوگۆی جیدیی له‌سه‌ر دۆسێیه هه‌ڵپه‌سێردراوه‌كانی نێوان هه‌ردوو لا بكرێت كه تائێستا چاره‌سه‌ر نه‌كراون له گشت بوار و كه‌رته‌كاندا.
ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران سكرتێری ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران و سه‌رۆكی فه‌رمانگه‌ی هه‌ماهه‌نگی وبه‌دواداچوون و لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كانی ڕاسپارد بۆ ئاماده‌كاریی پێویست به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ نوێنه‌رایه‌تی حكومه‌تی هه‌رێم له به‌غدا و سكرتاریه‌تی ئه‌نجومه‌نی فیدڕاڵیی ئابووری، هه‌روه‌ها وه‌زیره‌كانیش ڕاسپێردران به پێی تایبه‌تمه‌ندییان، پێویسته دۆسیه‌ی خۆیان ئاماده بكه‌ن له‌گه‌ڵ خستنه‌ڕووی پێشنیار و ڕاسپارده‌ی هاوسه‌نگ و پێویست به ڕه‌چاوكردنی ده‌سه‌ڵاته جێگیركراوه‌كانی هاتوو له ده‌ستووریی عێراق له پێناوی چاره‌سه‌ركردنی بنه‌ڕه‌تی كێشه‌كان و ڕه‌خساندنی بواری زیاتر بۆ كاركردنی پێكه‌وه‌یی نێوان هه‌ردوو حكومه‌ت له پێناو خزمه‌تكردنی هاووڵاتیان و باشتركردنی بژێوی ژیانیان له سه‌رتاسه‌ری عێراق به هه‌رێمی كوردستانیشه‌وه.
PM:06:58:04/09/2024
ئه‌م بابه‌ته 856
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت