نرخی نەوت بۆ نزمترین ئاستی نۆ مانگی رابردوو دابەزی
وێستگه‌نیوزـ
بەهۆی ئەو ناکۆکییە سیاسییانەی لە هەناردەکردنی نەوتدا هەیە لە بەندەرەکانی لیبیا، ئەمڕۆ هەناردەی نەوتی لیبیا وەستا و بەهۆی ئەو مەترسیانەشەوە بەشێوەیەکی گشتی خواست لەسەر نەوت کەمبووەتەوە و بەوهۆیەشەوە نرخی نەوت بەشێوەیەکی بەرچاو دابەزی.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 4ی ئه‌یلولی 2024، له بازاڕه‌كانی جیهان نرخی یه‌ك به‌رمیل نه‌وتی خاوی برێنت بۆ 73 دۆلار و 44 سه‌نت دابه‌زی، له‌كاتێكدا دوێنێ به 77 دۆلار و 25 سه‌نت مامەڵەی پێوه‌كرا.
هه‌روه‌ها نرخی یه‌ك به‌رمیل نه‌وتی خاوی ئه‌مریكی بۆ 70 دۆلار دابه‌زی، له‌كاتێكدا دوێنێ به 73 دۆلار و 94 سه‌نت فرۆشرا.
هاوكات هه‌ر ئه‌مڕۆ یه‌ك ئۆنسه‌ی به دوو هه‌زار و 496 دۆلار ده‌فرۆشرێت.
ئەو دابەزینە لەپڕەی نرخی نەوتی برێنت، نزمترین ئاستییەتی لەماوەی نۆ مانگی رابردوودا، کە هۆکارەکەشی بۆ ئەو گرژی و ناکۆکییە سیاسییانەی بەندەرەکانی لیبیا دەگەڕێتەوە لەسەر هەناردەکردنی نەوت و چاوەڕوانییەکان بۆ چارەسەربوونی ئەو گرفتانە.
شارەزایانی ئابووری باس لەوەدەکەن، بەهۆی ئەو ناکۆکیانەوە بازاڕەکان فشاریان لەسەرە و خواست لەسەر نەوت کەمبووەتەوە.
لەئێستادا لیبیا سەرقاڵی ئەوەیە پارێزگارێکی نوێ بۆ بانکی ناوەندی وڵاتەکەی دابنێت بۆئەوەی چی زووە گرفتە ئابوورییەکانی تایبەت بە پرسی نەوت لە وڵاتەکەدا چارەسەر بکرێت، کە بووەتە هۆی کەمکردنەوەیەکی بەرچاوی بەرهەمهێنانی نەوت لە لیبیادا.
لەلایەکی دیکەوە بەپێی ئامارەکان، کەرتی بەرهەمهێنانی ئەمریکا سەرەڕای ئەوەی پێشکەوتنی بەخۆیەوە بینیوە لە مانگی رابردوودا، بەڵام هێشتا لە لاوازترین ئاستی هەشت مانگی رابردوویدایە.
AM:08:46:04/09/2024
ئه‌م بابه‌ته 884
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت