به‌وێنه‌یه‌ك و ده‌سته‌واژه‌ی‌ دیكتاتۆر... ئیلۆن ماسك له‌سه‌ر ئێكس جه‌نگ هه‌ڵده‌گیرسێنێت


وێستگه‌نیوز-
له‌وكاته‌وه‌ی پشتگیری خۆی بۆ دۆناڵد تره‌مپ كاندیدی كۆمارییه‌كان له‌ هه‌ڵبژاردنه‌كانی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌مریكا راگه‌یاندووه‌، ئیلۆن ماسك خاوه‌نی پلاتفۆرمی ئێكس، ده‌ستیكردووه‌ به‌ ره‌خنه‌گرتن له‌ كامالا هاریس ركابه‌ره‌ دیموكراتییه‌كه‌ی.


ماسك له‌سه‌ر شێوازه‌ جێ مشتومڕه‌كه‌ی خۆی له‌سه‌ر پلاتفۆرمی به‌ناوبانگی ئێكس چه‌ندین شه‌ڕ و ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی ده‌ستپێكرد، به‌جۆرێك كه‌ بووه‌ته‌ جێگه‌ی نیگه‌رانی زۆرێك له‌ چاودێران، له‌ڕووی ئه‌و چه‌كه‌ كوشنده‌یه‌ی كه‌ به‌ده‌ستیه‌وه‌یه‌تی‌، كه‌ ئه‌م پلاتفۆرمه‌یه‌ كه‌ ملیۆنان كه‌س له‌ سه‌رانسه‌ری جیهان به‌كاری‌ ده‌هێنن.





له‌ نوێترین ره‌خنه‌یدا، ماسك له‌ ئه‌كاونته‌كه‌ی له‌ ئێكس، ئێواره‌ی دوێنێ دووشه‌ممه‌، وێنه‌یه‌كی هاریس بڵاوكرده‌وه‌، له‌ سه‌ری نووسیویه‌تی، "كامالا به‌ڵێنیدا له‌ ڕۆژی یه‌كه‌مه‌وه‌ دیكتاتۆرێكی كۆمۆنیست بێت".

هاوكات، پرسیاری كردووه‌ كه‌ "باوه‌ڕ ده‌كه‌یت ئه‌م جلوبه‌رگه‌ له‌به‌ربكات؟" وه‌ك ئاماژه‌یه‌ك به‌ له‌به‌ركردنی‌ جلێكی‌ ره‌نگ سوور، له‌گه‌ڵ كڵاوێك كه‌ هێمای كۆمۆنیستی له‌سه‌ره‌.
به‌ زیره‌كی ده‌ستكرد دروستكراوه‌

بڵاوكردنه‌وه‌ی‌ ئه‌و وێنه‌ و نووسینه‌ لایه‌نگرانی كاندیدی دیموكراته‌كانی تووڕه‌ كرد و جه‌ختیان له‌وه‌كرده‌وه‌ كه‌ وێنه‌كه‌ ساخته‌یه‌ و له‌لایه‌ن گرۆكه‌وه‌ دروستكراوه‌ كه‌ ڕۆبۆتێكی زیره‌كی ده‌ستكرده‌.

هه‌روه‌ها هه‌ندێكیان به‌ وێنه‌یه‌كی ماسك كه‌ "جلی‌ نازی” له‌به‌ردایه‌، وه‌ڵامیان دایه‌وه‌.

له‌ كاتێكدا هه‌ندێكی تر پێیان وابوو كه‌ ئه‌م "تۆمه‌ته‌ درۆیانه‌ زۆر مه‌ترسیدارن، به‌ تایبه‌ت كه‌ له‌ خاوه‌نی یه‌كێك له‌ گه‌وره‌ترین پلاتفۆرمه‌كانی سۆشیال میدیاوه‌یه‌”.

هه‌ندێكی تر داوایان لێكرد كه‌ به‌رپرسیار بێت و به‌نزین به‌ ئاگره‌كه‌دا نه‌كات.




له‌ كاتێكدا هه‌ندێكی تر به‌رگریان له‌ ماسك كرد و پشتگیری‌ هه‌موو هه‌ڵوێسته‌كانیان كرد و جه‌ختیان له‌وه‌ كرده‌وه‌ كه‌ هاریس پشتیوانی‌ ئه‌جێندایه‌كی سۆسیالیستی ده‌كات.

له‌وه‌ته‌ی پارتی دیموكرات زیاتر له‌ هه‌فته‌یه‌ك له‌مه‌وبه‌ر به‌ فه‌رمی هاریسی كاندید كردووه‌، سایته‌كانی سۆشیال میدیا به‌ تایبه‌تی ئێكس شاهیدی شه‌ڕی توند بوون له‌ نێوان لایه‌نگرانی ئه‌و كاندیدانه‌ی كه‌ هه‌وڵ ده‌ده‌ن له‌ 5ی تشرینی‌ دووه‌مدا بچنه‌ كۆشكی سپی.

له‌ كاتێكدا ماسك هه‌موو قورسایی خۆی خسته‌ سه‌ر ڕه‌خنه‌گرتن له‌ دیموكراته‌كان و تۆمه‌تباركردنیان به‌ تۆمه‌تی جۆراوجۆر هه‌ر له‌ هێنانی هاووڵاتیانی غه‌یره‌ ئه‌مریكی بۆ ده‌نگدان تا ئاسانكاری بۆ هاتنه‌ ناوه‌وه‌ی كۆچبه‌رانی نایاسایی بۆ وڵاته‌كه‌، سه‌ره‌ڕای‌ بره‌ودان به‌ به‌رنامه‌یه‌كی سۆسیالیستی كه‌ نوێنه‌رایه‌تی ئه‌وپه‌ڕی‌ چه‌په‌كان ده‌كات.

لای‌ خۆیه‌وه‌ سه‌نته‌ری به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی رقلێبوونه‌وه‌ی دیجیتاڵی (CCDH) پشتڕاستی كرده‌وه‌ كه‌ چه‌ند پۆستێك كه‌ له‌ مانگی یه‌كی ساڵی رابردووه‌وه‌ له‌لایه‌ن ماسكه‌وه‌ بڵاوكراونه‌ته‌وه‌، سه‌باره‌ت به‌ هه‌ڵبژاردنه‌كانی ئه‌مریكا، و له‌لایه‌ن ملیۆنان ئه‌مریكییه‌وه‌ شێركراون، وه‌ك درۆ یان چه‌واشه‌كارانه‌ پۆلێنكراون.



PM:02:57:03/09/2024


ئه‌م بابه‌ته 676 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو