روسیا سزای 15 ساڵ زیندانی بەسەر زانایەکیدا سەپاند
وێستگەنیوز-
بە تۆمەتی (ناپاکی باڵا) روسیا سزای 15 ساڵ زیندانی بۆ
زانای بواری ئایرۆداینامیکی دەرکرد.
ئاژانسەکانی هەواڵی روسیا بڵاویانکردەوە، دادگایەکی
ئەو وڵاتە ئەمڕۆ سێشەممە 3ی ئەیلولی 2024، سزای 15 ساڵ زیندانیکردنی بەسەر فیزیازان ئەلێکساندەر شیپلیوکدا،
سەپاند، ئەمەش لە دوایین دۆسیەی دژ بە توێژەرانی بواری فیزیا، کە بریتیبوو لە بنەمای
پەرەپێدانی مووشەکی هایپەرسۆنیکی روسیادا.
بەگوێرەی ئاژانسی فەرمی تاس، دادوەری کەیسەکە رایگەیاندووە،
(دادگای مۆسکۆ لەسەر بنەمای ماددەی 275ی یاسای سزادان (ناپاکی باڵا) چیپلیوک بە
تاوانبار زانیوە، هەربۆیە بە زیندانیکردن سزای دەدات).
ئەمەش لەکاتێکدا لە مانگی ئابی 2022دا دەسەڵاتداران شێپلیوک-ی
تەمەن (57 ساڵ)، کە لەو کاتەدا بەڕێوەبەری یەکێک لە گرنگترین پەیمانگا زانستییەکانی
سیبیریا بوو دەستگیرکرد، لە مانگی ئایاریشدا ماسلۆڤ-ی هاوڕێی بە هەمان تۆمەت و بە 14
ساڵ زیندانی سزادرا.
PM:01:47:03/09/2024
ئهم بابهته 1660
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت