لە توركیا هێرش دەکرێتە سەر دوو سەربازی ئەمریكی


وێستگەنیوز-


باڵیۆزخانەی ئەمریكا لە توركیا رایگەیاند، "كۆمەڵێك لە لاوانی نەتەوەپەرستی توركیا دوێنێ‌ دووشەممە, دەستدرێژی جەستەییان كردووەتە سەر دوو سەربازی ئەمریكی لە رۆژئاوای توركیا".


نووسینگەی حاكمی ئیزمیر لە بەیاننامەیەكدا رایگەیاندووە، "ئەندامانی یەكێتی لاوانی توركی, كە لقێكی لاوانی حزبی نیشتمانی نەتەوەپەرستی ئۆپۆزسیۆنە، لەناوچەی كۆناكی هێرشیان كردووەتە سەر دوو سەربازی ئەمریكی كە جلوبەرگی مەدەنیان لەبەردابووەو سەرجەم هێرش بەرەكانیش كە ژمارەیان 15كەس بووە دەستگیركراون و لێكۆڵینەوە لەسەر دۆسیەكە كراواتەوە".


ئەو دوو سەربازە ئەمریکییە کەشتییەکەیان کە کەشتییەکی جەنگی بووە لە شاری ئیزمیر لەنگەری دوای دابەزینیان هێرشکراوەتەسەریان.



PM:12:03:03/09/2024


ئه‌م بابه‌ته 336 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو