ئاوڵه‌ی مه‌یمون گه‌یشته ئوردن
وێستگه‌نیوز-
ئاوڵه‌ی مه‌یمون گه‌یشته وڵاتی ئوردنی دراوسێی عێراق و یه‌كه‌م حاڵه‌تی تووشبوون به‌و نه‌خۆشییه له دانیشتوویهكی وڵاتێكی عه‌ره‌بیدا تۆمار كرا.
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه ئاژانسی هه‌واڵه‌كانی ئوردن (په‌ترا)، بڵاویكرده‌وه كه وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی ئوردن حاڵه‌تێكی ئاوڵه‌ی مه‌یمونی له كه‌سێكی غه‌یره ئوردنی تۆماركردووه و له ئێستادا حاڵه‌ته‌كه جیاكراوه‌ته‌وه".
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی ئوردون ده‌ڵێت: "ئه‌و كه‌سه‌ی تووشبووه پیاوێكی ته‌مه‌ن 33 ساڵه، نیشانه‌كانی تووشبوون به نه‌خۆشییه‌كه‌ی له شێوه‌ی زیپكه (په‌ڵه‌ی پێست)دا ده‌ركه‌وتووه".
راشیگه‌یاندووه كه "نه‌خۆشه‌كه له كه‌سانی تر جیاكراوه‌ته‌وه و ئێستاش له نه‌خۆشخانه‌كانی ئه‌لبه‌شیر له‌ژێر چاودێریدایه".
ئاوڵه‌ی مه‌یمون نه‌خۆشییه‌كه به‌هۆی ڤایرۆسی زۆنۆتیكهوه دروست ده‌بێت، واته ده‌توانرێت له ئاژه‌ڵه‌وه بگوازرێته‌وه بۆ مرۆڤ، هه‌روه‌ها ده‌توانێت له نێوان مرۆڤه‌كاندا بڵاوبێته‌وه.
نه‌خۆشییه‌كه ناوی "ئاوڵه‌ی مه‌یمون"ه، چونكه بۆ یه‌كه‌مجار له كۆلۆنی مهیمونهكاندا ده‌ستنیشانكرا كه بۆ لێكۆڵینه‌وه له ساڵی 1958 ڕاگیرابون، دواتر له ساڵی 1970 له مرۆڤدا دۆزرایه‌وه.
ئاوڵه‌ی مه‌یمون كه توشی زۆرینه‌ی گروپه ته‌مه‌نییه‌كان ده‌بێت، به ئاسانی له‌نێوان كه‌سه‌كاندا بڵاونابێته‌وه و زۆرینه‌ی خه‌ڵك له‌ماوه‌ی چه‌ند هه‌فته‌یه‌كدا چاك ده‌بنه‌وه له‌زۆربه‌ی حاڵه‌ته‌كاندا له‌ماوه‌ی چه‌ند هه‌فته‌یه‌كدا نیشانه‌كانی نه‌خۆشییه‌كه نامێنێت، به‌ڵام له‌هه‌ندێك كه‌سدا نیشانه‌كانی ده‌بنه هۆی ئه‌وه بۆ ئاڵۆزییه‌كان پزیشكی.
به‌پێی ڕێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی له منداڵانی تازه له‌دایكبو و منداڵان و ئه‌و كه‌سانه‌ی كه به‌رگریان كه‌می هه‌یه، مه‌ترسی توشبونیان به نیشانه قورسه‌كانیان هه‌یه .
PM:11:52:02/09/2024
ئه‌م بابه‌ته 464
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت