بڕیاره‌ مووچه‌ی خانه‌نشینان به‌ هاوتاكراوی دابه‌ش بكرێت


وێستگه‌نیوز-
به‌ڕێوه‌به‌ری گه‌نجینه‌ی دووی سلێمانی ئاشكرایكرد كه‌ بڕیاره‌ مووچه‌ی مانگی ته‌مموزی خانه‌نشینانی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان به‌ هاوتاكراوی له‌گه‌ڵ عێراق دابه‌شبكرێت.


ئه‌شره‌ف محه‌مه‌د، به‌ڕێوه‌به‌ری گه‌نجینه‌ی دووی سلێمانی له‌ لێدوانێكدا رایگه‌یاند كه‌ "ئاگاداركراوینه‌ته‌وه‌ كه‌ لیستی مووچه‌ی مانگی ته‌مموزی خانه‌نشینانی هه‌رێم به‌ هاوتاكراوی له‌گه‌ڵ عێراق ئاماده‌بكه‌ین".

هاوكات سادق عوسمان، وته‌بێژی یه‌كێتیی خانه‌نشینانی هه‌رێمی كوردستان ئاماژه‌ی‌ به‌وه‌دا كه‌ "گه‌نجینه‌كان ئاگاداركراونه‌ته‌وه‌ كه‌ موچه‌ی مانگی ته‌مموز به‌ هاوتاكراوی دابه‌شبكرێت".

وتیشی‌: "ئه‌وه‌ش هه‌واڵێكی خۆشه‌ بۆ خانه‌نشینان، به‌ڵام بۆ ئێمه‌ "موفاجه‌ئه‌" نییه‌ و ماوه‌ی 10 ساڵه‌ داوای ده‌كه‌ین".

وه‌ك وته‌بێژی‌ یه‌كێتیی خانه‌نشینان باسی‌ ده‌كات، جگە لە پلە باڵا و تایبەتەکان، بەرزترین مووچەی خانەنشینی لە هەرێم 918 هەزار دینارە و بە جێبەجێکردنی یاساکە بەگوێرەی بڕوانامە گۆڕانکاری بەسەردا دێت و مووچەیان لانیکەم دەبێتە ملیۆنێک و 500 هەزار دینار و بەشێکیشیان دەبێتە ملیۆنێک و 800 هەزار دینار.

ئه‌مه‌ش له‌ كاتێكدایه‌ كه‌ له‌گه‌ڵ‌ ئه‌وه‌ی‌ ئه‌مڕۆ 31ی‌ ئابه‌، به‌ڵام تا ئێستا مووچه‌خۆران و خانه‌نشینانی‌ هه‌رێم نه‌ك مووچه‌ی‌ ئه‌م مانگه‌، به‌ڵكو مووچه‌ی‌ مانگی‌ رابردووشیان وه‌رنه‌گرتووه‌ و هیچ واده‌یه‌كیش بۆ دابه‌شكردنیان دیار نییه‌.



PM:02:27:31/08/2024


ئه‌م بابه‌ته 3404 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت