وه‌زاره‌تی دارایی عێراق به‌م پشووه له‌سه‌ر دابه‌شكردنی مووچه روونكردنه‌وه ده‌دات
وێستگه‌نیوز-
هه‌رچه‌نده تا ئێستا وه‌زاره‌تی دارایی عێراق هیچ راگه‌یه‌ندراوێكی ده‌رباره‌ی خه‌رجكردنی موچه‌ی مانگی ته‌موزو ئابی مووچه‌خۆرانی هه‌رێمی كوردستان بڵاونه‌كردووه‌ته‌وه، به‌ڵام ئه‌مڕۆ به‌م پشووهراگهیهندراوێكی ده‌رباره‌ی موچه‌ی حه‌شدی شه‌عبی بڵاوكرده‌وه.
ئه‌مڕۆ هه‌ینی وه‌زاره‌تی دارایی عێراق راگه‌یه‌ندراوێكی بڵاوكرده‌وه و تیایدا ده‌ڵێت: "ئه‌و ده‌نگۆیانه‌ی كه له هه‌ندێك له پلاتفۆرمی سۆشیال میدیا بڵاوده‌كرێنه‌وه سه‌باره‌ت به دواكه‌وتنی خه‌رجكردنی موچه‌ی كارمه‌ندانی حه‌شدی شه‌عبی، ناڕاستن".
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا وه‌زاره‌تی دارایی عێراق جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌كاته‌وه كه رۆژی یه‌كشه‌ممه فه‌رمانگه‌ی ژمێریاریی ته‌مویلی موچه‌كانیان ده‌كات و وه‌زاره‌ت سوره له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه هاوشێوه‌ی مانگه‌كانی پێشوو مووچه‌كانیان خه‌رج بكات.
بڵاوكردنه‌وه‌ی ئه‌م روونكردنه‌وه‌ی وه‌زاره‌تی دارایی عێراق له‌مڕۆدا كه پشووی فه‌رمییه له كاتێكدایه كه له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ 30ی ئابه، به‌ڵام تا ئێستا مووچه‌خۆران و خانه‌نشینانی هه‌رێم نه‌ك مووچه‌ی ئه‌م مانگه، به‌ڵكو مووچه‌ی مانگی رابردووشیان وه‌رنه‌گرتووه و هیچ واده‌یه‌كیش بۆ دابه‌شكردنیان دیار نییه.
سه‌رباری سه‌ردانی وه‌فدی وه‌زاره‌تی دارایی هه‌رێم بۆ به‌غدا و كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی دارایی فیدراڵ و چاودێریی دارایی، تائێستا هیچ یه‌كێك له وه‌زاره‌تی دارایی عێراق و وه‌زاره‌تی دارایی هه‌رێم له‌سه‌ر مووچه‌ی ئه‌و دوو مانگه‌ی مووچه‌خۆران و خانه‌نشینانی هه‌رێم لێدوانیان نه‌داوه و له‌باره‌ی موچه‌ی مانگی حه‌وت و هه‌شت و دابه‌شكردنیان راگه‌یه‌ندراویان بڵاونه‌كردووه‌ته‌وه.
21ی شوباتی ئه‌مساڵ دادگای باڵای فیدراڵی عێراق، حكومه‌تی فیدراڵی پابه‌ندكرد به‌وه‌ی راسته‌وخۆ مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی كوردستان دابین بكات، ئه‌مه‌ش له‌رێگه‌ی "ته‌وتین" و به بانكیكردنهوه، به‌ڵام دوای زیاتر له شه‌شش مانگ له ده‌رچوونی بڕیاره‌كه، هێشتا وه‌زاره‌تی دارایی عێراق سه‌رقاڵی وردبینییه له لیستی موچه‌خۆرانی هه‌رێم و له‌سه‌ر ورده‌كارییه‌كه‌ی له‌گه‌ڵ حكومه‌تی هه‌رێم ناكۆكی هه‌یه.
PM:04:58:30/08/2024
ئه‌م بابه‌ته 6184
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت