پارێزگاری هەولێر سەردانی کۆگا سوتاوەکەی شەوی رابردووی کرد


وێستگەنیوز-

دوای کۆنترۆڵکردنی ئاگرەکەی شەقامی 60 مەتری شاری هەولێر کە ژمارەیەک دوکان و کۆگای جوانکاری ئۆتۆمبێل سووتان پارێزگاری هەولێر رایگەیاند، "رووداوەکە زیانی گیانی نەبووە".

ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا کە پەیامنێری وێستگەنیوز ئامادەی بوو رایگەیاند، "ئاگرەکە بە تەواوی کۆنترۆڵکراوە و تەنها زیانی مادی هەبووە".

ئاماژەی بەوەشکرد، "تائێستا هۆکاری ئاگرەکە دیار نییە و لیژنەیەک پێکهنراوە بۆ لێکۆڵینەوە لە رووداوەکە و زانینی زیانەکانی رووداوەکە".

پارێزگاری هەولێر وتیشی "دوای لێکۆڵینەوە ئەنجامەکەی رادەگەیەنین و قەبارەی زیانەکانیش ئاشکرادەکەین".


AM:10:28:27/08/2024


ئه‌م بابه‌ته 1044 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت