بە کوشتنی 42 ژن تاوانبارە و هەموو کینیاش بەدوایدا وێڵن
وێستگەنیوز-
وڵاتی کینیا گەورەترین هەڵمەتی بەدواداگەڕان و دۆزینەوەی بۆ پیاوێک دەستپێکردووە، کە بە کوشتنی 42 ژن تاوانبارە.
بەپێی هەواڵێکی پێگەی (ئەلعەرەبیە)، لە ئێستادا وڵاتی کینیا بەدوای پیاوێکدا دەگەڕێت کە لە زیندان هەڵهاتووە، و بە کەسێکی خوێنمژ و دەروونشێواو ناودەبرێت، چونکە تاوانبارە بە کوشتن و پارچە پارچە کردنی ژنان.
پۆلیسی وڵاتەکە ڕایگەیاندووە، (کۆلینس جۆمیسی) کە ناوی تاوانبارە 33 ساڵەکەیە، لە ساڵی 2022وە و لەماوەی 2 ساڵدا تاوانی کوشتنەکانی ئەنجامداوە، بەپێی دانپێدانانەکانیشی یەکەم ژن کە دەستی چووبێتە خوێنی ژنەکەی خۆی بووە لە شاری نایرۆبی، و تەرمی قوربانییەکانیش لەدووری تەنها 100 مەتر لە بارەگای سەرەکی پۆلیسی وڵاتەکەوە شاردبۆوە.
ئەم تاوانبارە لە ناوچەیەکی وڵاتی کینیا دەستبەسەر بووە و زیندانەکەشی نزیک بووە لە بارەگای ویلایەتە یەکگرتووەکان و چەند کونسوڵخانەیەک، بەڵام سەرەڕای تووندی ڕێکارەکانی ناو زیندانەکە و ئارامی ناوچەکە توانیویەتی لەگەڵ 12 تاوانباری تردا هەڵبێت، و لە ئێستاشدا پۆلیسی وڵاتەکە بەچیڕی سەرقاڵی گەڕان و دۆزینەوەی (خوێنڕێژی ژنان)ی کینیایە.
AM:11:52:21/08/2024
ئهم بابهته 5992
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت