به رێكه‌وت زانی تووشی شێرپه‌نجه بووه
وێستگهنیوزـ
ئه‌حمه‌د صیام، هونه‌رمه‌ندێكی میسرییه، به‌هۆی ئه‌وه‌ی رایگه‌یاند به رێكه‌وت زانیویه‌تی تووشی شێرپه‌نجه‌ی سیییه‌كان بووه، له ماوه‌ی چه‌ند كاتژمێری رابردوودا، له گۆگڵ و تۆڕه‌كانی ئینته‌رنێت، زۆرترین گه‌ڕان و به‌دواداچوونی بۆ كراوه.
چیرۆكی ئه‌م هونه‌رمه‌نده له‌گه‌ڵ نه‌خۆشی شێرپه‌نجه، ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ساڵی 2007، رۆژێكیان به‌ده‌م كۆكه‌یه‌كی توند و هه‌ستكردن به ماندووبوون
و شه‌كه‌تییه‌كی زۆر، له خه‌و خه‌به‌ری ده‌بێته‌وه و ناتوانێت له‌سه‌ر قه‌ره‌وێڵه‌كه‌ی هه‌ستێت.
ئه‌حمه‌د له لێدوانێكیدا بۆ كه‌ناڵی ئه‌لعه‌ره‌بییه نێت، ده‌ڵێت، له‌و كاته‌دا، جگه‌ره‌كێشێكی سه‌یر بووه، رۆژانه 120 جگه‌ره‌ی كێشاوه، كۆكه‌كه‌ی زۆر نیگه‌رانی كردووه، هه‌ر بۆیه داوا له هاوسه‌ری براكه‌ی ده‌كات كه پزیشك بووه، پشكنینی بۆ ئه‌نجامبدات.
هاوسه‌ری براكه‌ی لای خۆیه‌وه، داوای لێده‌كات هه‌ندێك پشكنین و ئه‌شیعه بگرێت، له ئه‌نجامدا هه‌ردووكیان شۆك ده‌بن، به‌وه‌ی ئه‌حمه‌د تووشی شێرپه‌نجه‌ی سییه‌كان بووه. لێره‌وه ئه‌حمه‌د زۆر نا‌ئومێد ده‌بێت و بڕیار ده‌دات چاره‌سه‌ر وه‌رنه‌گرێت و خۆی راده‌ستی نه‌خۆشییه‌كه‌ی بكات.
هونه‌رمه‌نده‌كه داوا له هاوسه‌ری براكه‌ی ده‌كات، ئه‌م هه‌واڵه شۆكئامێزه، به ژنه‌كه‌ی و منداڵه‌كانی نه‌ڵێت. به‌ڵام ئه‌و خانمه ئه‌حمه له نێو نائومێدی و بێهیواییهكانی خۆیدا جێناهێڵێت و پێی ده‌ڵێت هاوڕێیه‌كی هه‌یه پسپۆڕی نه‌شته‌رگه‌ری دڵ و سینگه، ده‌یه‌وێت بڕوات بۆ لای و به شێوه‌یه‌كی شه‌خسی قسه‌ی له‌گه‌ڵدا بكات.
ئه‌حمه‌د به‌و داوایه رازی ده‌بێت و پزیشكه‌كه ده‌بینێت، ئه‌و یه‌كتربینینه ده‌بێته هۆی رزگاربوونی ژیانی.
له‌م دیداره‌دا پزیشكه‌كه دڵنیای كرده‌وه گرێی شێرپه‌نجه‌كه ته‌نها له‌سه‌ر یه‌كێك له سێ به‌شه‌كه‌ی (له‌سه‌ر یه‌كێك له لۆبی/ فصوص) سییهكهی لای راستدا هه‌یه.
ئه‌گه‌ر نه‌شته‌رگه‌ری بكرێت، ئه‌و به‌شه (ئه‌و لۆبه/ فص) لاده‌برێت و دوو به‌شه‌كه‌ی دیكه ده‌مێننه‌وه. ئه‌حمه‌د به پێشنیازه‌كه رازیده‌بێت و دوو رۆژ دوای ئه‌و دیداره، ده‌ڕواته ژووری نه‌شته‌رگه‌ری بۆ لێكردنه‌وه‌ی گرێ شێرپه‌نجه‌ییه‌كه.
دوای ئه‌وه چاره‌سه‌ری كیمایی بۆ ده‌كرێت و چه‌ند ژه‌مێكی كه‌م له‌و چاره‌سه‌ره وه‌رده‌گرێت و پزیشكه‌كه دڵنیایی پێده‌دات دۆخی ته‌ندروستی باشتر بووه و مه‌سه‌له‌كه پێویستی به هیچ شتێكی دیكه‌ی ناكات.
به‌مه‌ش دوای ئه‌و ئه‌زمونه به ئازاره كه ئه‌زمونێكی سه‌خت و گرنگی ژیانی بووه، زۆر دڵخۆش ده‌بێت.
ئه‌حمه‌د باس له‌وه ده‌كات به گوێره‌ی رێنماییه‌كانی پزیشك و بۆ دڵنیایی له دۆخی ته‌ندروستی خۆی، هه‌ر شه‌ش مانگ جارێك، پشكنین ئه‌نجامده‌دات، ئه‌م هونه‌رمه‌نده له ماوه‌ی مانگی ره‌مه‌زانی پێشوو، به‌شداری له سێ كاری ته‌له‌فزیۆنیدا كردووه.
PM:03:57:16/08/2024
ئه‌م بابه‌ته 10208
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت