دەستەی دادوەریی هەڵبژاردنەکان سێ حیزبی نزیک لە پەکەکە لە عێراق قەدەغەدەکات
وێستگه‌نیوزـ
ده‌سته‌ی دادوه‌ری هه‌ڵبژاردنه‌كان له ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری، سێ حزبی نزیك له پارتی كرێكارنی كوردستان (په‌كه‌كه‌ی) له هه‌رێمی كورستان هه‌ڵوه‌شانده‌وه و ده‌ستبه‌سه‌ر كه‌لوپه‌ل و داراییاندا ده‌گیرێت.
دەستەی دادوەری هەڵبژاردنەكان لە ئەنجومەنی دادوەری عێراق بڕیاریدا بە هەڵوەشاندنەوەی هەریەك لە (تەڤگەری ئازادی كوردستان، حزبی ئازادی دیموكراتی ئێزدی، حزبی بەرەی تێكۆشانی دیموكراتی) هه‌روه‌ها بارەگاكانیان دادەخرێت و دەستبەسەر كەلوپەل و داراییاندا دەگیرێت، ئەم سێ حزبە نزیكن لە پارتی كرێكارانی كوردستانەوە.
دەستەی دادوەری هەڵبژاردن بیانووی بۆ هەڵوەشاندنەوەو قەدەغەكردنی ئەو سێ حزبە بۆ ئەوە گەڕاندووەتەوە، بەپێی بڕگەی یەكەم و دووەم لە مادەی 25ی یاسای حزبە سیاسیەكان ژمارە 36ی ساڵی 2015 نابێت هیچ حزبێكی سیاسی لەرووی تەنزیمی و داراییەوە پەیوەست بێت بە حزبی غەیری عێراقی و لەلایەن هیچ هێزێكی دەرەوەی عێراق ئاراستە بكرێت.
AM:12:10:06/08/2024
ئه‌م بابه‌ته 3692
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت