دەنگی سێ تەقینەوە لە ئەسفەهان بیسترا
وێستگهنیوزـ
میدیای فهرمی ئێران ئاماژەی بەوەکردووە، دەنگی سێ تەقینەوە لە ئەسفەهان بیستراوە و دەگەڕێتەوە بۆ چەند چالاکی و راهێنانێک.
بهپێی ههواڵی ئاژانسی میهری ئێرانی، دەنگی سێ تەقینەوە لە شاری سپاهانی سەر بە پارێزگای ئەسفەهان بیستراوە و چەند وێنەیەکی رووناکی تەقینەوەکە لەلایەن خەڵکەوە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاوکراوەتەوە.
محەمەد رەزا جانساری، جێگری کاروباری سیاسی و ئەمنیی پارێزگاری ئەسفەهان رایگهیاند: هۆکاری تەقینەوەکان دەگەڕێتەوە بۆ چەند چالاکی و راهێنانێک.
PM:11:29:05/08/2024
ئهم بابهته 2012
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت