بەشەخۆراكێكی نوێی مانگانه به‌سه‌ر هاووڵاتییان دابەش دەكرێت
وێستگه‌نیوزـ
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی بازرگانی كه‌لوپه‌لی خۆراكی هه‌ولێر رایگه‌یاند، به‌م نزیكانه سه‌به‌ته‌ی شه‌شه‌می خۆراكی مانگانه به‌سه‌ر هاووڵاتییان دابه‌ش ده‌كرێت، كه‌له پێنج مادده پێكهاتووه و برنجیش زیاد كراوه.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كه له راگه‌یه‌ندراوێكدا رایگه‌یاند، بــە مەبەستی دابەشکردنــی بەشەخۆراکێکی نـــوێ کـــە سەبەتەی شەشەمی ساڵی 2024، ئاگاداری ئەو بریکارانە دەکەنەوە کە بنکەکانیان لە خوارەوە دیاری کراوە، لـــە رۆژی سێشەممە 6ی ئابی 2024، سەردانی بەڕێوەبەرایەتی بازرگانی کەل و پەلی خۆراکـــی هـــەولێر بکـــەن بـــۆ وەرگرتنەوەی لیستــی بریکـــاری خـــۆراک و ته‌سلیمکـــردنــــی پـــارەی لیستــی مانگی ته‌مموزی 2024.
بنكه‌كانی ناوشاری هه‌ولێر له 201 بۆ 202 پێكهاتووه.
بەگوێرەی ئەو ماددانەی كە بڵاوكراوەتەوە بۆ دابەشكردن، ماددەی برنج بۆ ئەم مانگە زیادكراوە و بۆ هەر تاكێك كراوەتە سێ كیلۆ گرام.
♦️بەشەخۆراکی وەجبەی شەشەم پێکهاتووە لــــــە:
1- زیت الدار --------- 1 لیتر (920 گم)
2- شەکر --------- 1 کگم.
3- نیسک ------- 1 کگم ( یەک کیلۆ)
4 - بـرنج ---------- ۳ کگم.
5- دۆشاوی تەماتەی--- 400 گم
PM:07:44:05/08/2024
ئه‌م بابه‌ته 6068
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت