بافڵ تاڵه‌بانی: دوور له درووشم كار بۆ پاراستنی مافی ئێزدییان بكرێت
وێستگه‌نیوز-
سه‌رۆكی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان رایگه‌یاند كه ده‌یانه‌وێت دوور له درووشم و تێكه‌ڵكردنی ژیانیان به ململانێ سیاسییه‌كان، كار بۆ پاراستنی مافی ئێزدییان بكرێت، ده‌شڵێت: "جینۆسایدكردنی خوشك و برایانی ئێزدی تاوانێكی له‌بیرنه‌كراوه".
ئه‌مڕۆ شه‌ممه 3ی ئابی 2024، بافڵ تاڵه‌بانی سه‌رۆكی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان له ساڵیادی هێرشی چه‌كدارانی داعش بۆسه‌ر شه‌نگال و ده‌وروبه‌ری و كۆمه‌ڵكوژیی كوردانی ئێزدی په‌یامێكی بڵاوكرده‌وه و تیایدا رایگه‌یاندووه كه "جینۆسایدكردنی خوشك و برایانی ئێزدی تاوانێكی له‌بیرنه‌كراو و ئازارێكی گه‌وره‌یه له‌دڵی هه‌مووماندا".
بافڵ تاڵه‌بانی ده‌ڵێت: "به دڵته‌نگییه‌كی قووڵه‌وه یادی گیانله‌ده‌ستدان و بێسه‌روشوێنبوونی ئازیزانمان ده‌كه‌ینه‌وه كه له‌زێدی خۆیان به‌ته‌نیا به‌جێهێڵران".
ئاماژه‌شی به‌وه‌داوه كه "یه‌كێتیی به‌په‌رۆشه‌وه هه‌وڵ بۆ ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی شه‌نگال و گه‌ڕانه‌وه‌ی ئێزدییه‌كان بۆ زێدی ره‌سه‌نی خۆیان ده‌دات".
راشیگه‌یاندووه كه یه‌كێتی "جه‌خت له چڕكردنه‌وه‌ی هه‌وڵه‌كان ده‌كاته‌وه بۆ گه‌ڕان به‌دوای ئه‌وانه‌ی تاوه‌كو ئێستا چاره‌نووسیان نادیاره".
ئه‌مه‌ش ده‌قی په‌یامه‌كه‌یه‌تی:
جینۆسایدكردنی خوشك و برایانی ئێزدی لەلایەن تیرۆریستانی داعشەوە، تاوانێكی لەبیرنەكراو و ئازارێكی گەورەیە لەدڵی هەمووماندا.
ئەمڕۆ بە دڵتەنگییەكی قووڵەوە یادی گیانلەدەستدان و بێسەروشوێنبوونی ئازیزانمان دەكەینەوە كە لەزێدی خۆیان بەتەنیا بەجێهێڵران.
یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان بەپەرۆشەوە هەوڵ بۆ ئاوەدانكردنەوەی شەنگال و گەڕانەوەی ئێزدییەكان بۆ زێدی رەسەنی خۆیان دەدات، هەروەها جەخت لە چڕكردنەوەی هەوڵەكان دەكاتەوە بۆ گەڕان بەدوای ئەوانەی تاوەكو ئێستا چارەنووسیان نادیارە و دەیەوێت دوور لە درووشم و تێكەڵكردنی ژیانی ئێزدییان بە ململانێ سیاسییەكان، كار بۆ پاراستنی مافەكانیان بكات و پارێزەری راستەقینەی ئەو پێكهاتە گرنگەی كوردستان بێت كە بەشێكی گرنگی فرەڕەنگیی كوردستان پێكدەهێنن و مێژوویەكی درێژیان لە قووڵكردنەوەی پێكەوەژیان و خەبات لەپێناو خاكەكەمان تۆماركردووە.
دروود بۆ رۆحی قوربانییانی ئێزدی و سەربەرزی بۆ كەسوكارە خۆشەویستەكەیان.
بافڵ تاڵەبانی
سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان
AM:10:32:03/08/2024
ئه‌م بابه‌ته 408
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت