له‌سه‌ر دۆسێی كوشتنی هه‌نیه، ئێران ده‌یان كه‌سی ده‌ستگیر كردووه
وێستگه‌نیوز-
له چوارچێوه‌ی لێكۆڵینه‌وه‌كان له دۆسێی كوشتنی ئیسماعیل هه‌نیه به‌رپرسی مه‌كته‌بی سیاسی بزووتنه‌وه‌ی حه‌ماسی فه‌له‌ستینی له تاران، له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتدارانی ئێرانه‌وه ده‌یان كه‌س ده‌ستگیركراون.
رۆژنامه‌ی نیویۆرك تایمزی ئه‌مریكی له راپۆرتێكدا ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتدارانی ئێرانه‌وه زیاتر له 20 كه‌س له‌سه‌ر دۆسێی كوشتنی هه‌نیه ده‌ستگیركراون كه ئه‌فسه‌رانی باڵای هه‌واڵگری و به‌رپرسانی سه‌ربازی و كارمه‌ندانی ئه‌و میوانخانه‌یه‌ن كه ناوبراوی تیادا كوژرا.
ئاماژه‌شی به‌وه‌داوه كه ده‌ستگیركردنی ئه‌و ئه‌فسه‌ر و به‌رپرسانه دوای كوژرانی ئیسماعیل هه‌نیه هات كه سه‌ركردایه‌تی مه‌كته‌بی سیاسی حه‌ماسی له قه‌ته‌ر ده‌كرد و بۆ به‌شداریكردن له مه‌راسیمی ده‌ستبه‌كاربوونی مه‌سعود پزیشكیان سه‌رۆك كۆماری نوێی ئێران سه‌ردانی تارانی كردبوو و له میوانخانه‌یه‌كی باكووری تاران ده‌مایه‌وه.
به پێی راپۆرته‌كه‌ی نیویۆرك تایمز، عه‌لی فایز به‌ڕێوه‌به‌ری كاروباری ئێران له گرووپی قه‌یرانه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان وتوویه‌تی: "ئه‌و تێڕوانینه‌ی كه ئێران ناتوانێت خاكی خۆی بپارێزێت و ته‌نانه‌ت هاوپه‌یمانه سه‌ره‌كییه‌كانیشی، ده‌كرێت بۆ رێژمی ئێران كوشنده بێت".
به وته‌ی به‌رپرسانی ئێرانی، كه به هۆی سروشتی هه‌ستیاری لێكۆڵینه‌وه‌كه ناویان ئاشكرا نه‌كراوه، یه‌كه‌ی هه‌واڵگری تایبه‌ت به سیخوڕی سه‌ر به سوپای پاسداران به‌رپرسیارێتی لێكۆڵینه‌وه‌یان له رووداوه‌كه گرتووه‌ته ئه‌ستۆ و به‌دواداچوون بۆ تۆمه‌تباران ده‌كات به‌و ئومێده‌ی بیانگه‌یه‌نێته ئه‌ندامانی تیمی تیرۆركردن كه پلانه‌كه‌یان داڕشتووه و هاوكار و ئه‌نجامده‌ری بوون.
ئه‌م هه‌واڵی ده‌ستگیركردنانه دوای ئه‌وه دێت كه سوپای پاسداران له به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاند كه "مه‌ودا و ورده‌كارییه‌كانی ئه‌م رووداوه له ژێر لێكۆڵینه‌وه‌دایه و له كاتی گونجاو‌دا راده‌گه‌یه‌نرێت”.
سوپای پاسداران تا ئێستا هیچ ورده‌كارییه‌كی له‌باره‌ی ده‌ستگیركردنه‌كان یان لێكۆڵینه‌وه‌كانیان له ته‌قینه‌وه‌كه به هۆكاره‌كانیشیه‌وه رانه‌گه‌یاندووه، به‌ڵام هاوشێوه‌ی عه‌لی خامنه‌یی رێبه‌ری مه‌زنی ئێران كه فه‌رمانی لێدانی ئیسرائیلی ده‌ركردووه، سوێندی تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه‌ی توندیان خواردووه،
چڕی و پانتایی لێكۆڵینه‌وه‌كانی سوپای پاسداران ده‌ریده‌خات كه تا چه‌ند ئه‌و تیرۆره سه‌ركردایه‌تی وڵاته‌كه‌ی تووشی شۆك كردووه.
به‌گوێره‌ی رۆژنامه ئه‌مریكییه‌كه، "ته‌قینه‌وه كوشنده‌كه ته‌نها هه‌ره‌سێكی وێرانكه‌ری هه‌واڵگری و ئاسایشی نه‌بووه؛ به ته‌نها شكستهێنانێك نه‌بوو له پاراستنی هاوپه‌یمانێكی سه‌ره‌كی؛ ته‌نها به‌ڵگه‌ی بێتوانایی له سنوورداركردنی دزه‌كردنی هه‌واڵگری ئیسرائیل (موساد) نییه؛ ته‌نها لێدانێكی زه‌لیلكه‌ر نه‌بوو بۆ ناوبانگی ئێران. به‌ڵكو هه‌موو ئه‌مانه و زیاتریش بوو".
به‌ڵام له‌وه‌ش گرنگتر ئه‌وه‌یه كه هێرشه‌كه ده‌رخه‌ری ئه‌و راستییه‌یه كه ئه‌گه‌ر ئیسرائیل له رۆژێكدا كه پایته‌خت له‌ژێر ئاسایشی تونددا بوو، بتوانێت میوانێكی ئاوا گرنگ بكاته ئامانج و له كۆمه‌ڵگه‌یه‌كدا كه له‌ژێر پاسه‌وانییه‌كی تونددا بووه و په‌نجه‌ره‌ی دژه فیشه‌كی تێدابووه، به به‌رگری ئاسمانی و رادار پارێزراوه، هێرشه‌كه ئه‌نجام بدات، ئه‌وا به‌ڕاستی كه‌س سه‌لامه‌ت نابێت.
AM:09:46:03/08/2024
ئه‌م بابه‌ته 1404
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت