قوباد تاڵەبانی: نیگەرانین هێشتا کاری پێویست بۆ ئاوەدانکردنەوەی شنگال نەکراوە
قوباد تاڵەبانی
وێستگهنیوزـ
لە یادی 10 ساڵەی کۆمەڵکوژدی شنگالدا، قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پەیامێکی بڵاوکردەوە، تیایدا هاتووە نیگەرانن لەوەی کاری پێویست بۆ ئاوەدانکردنەوەی شنگال نەکراوە.
قوباد تاڵەبانی لە راگەیەندراوەکەیدا باسى لەوەشکردووە، دوای تێپەڕبوونی 10 ساڵ بەسەر ئەو تاوانەدا، هێشتا تیرۆر هەڕەشەیەکی جدییە و بیری توندڕەویی و قبوڵنەکردنی جیاوازییەکانی یەکتر، کە هۆکار و سەرچاوەی تیرۆر و جینۆساید و سڕینەوەی جیاوازییەکانن، بەردەوامە.
جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان راشیگەیاندووە، دوای 10 ساڵ نیگەرانین کە هێشتا کاری پێویست نەکراوە بۆ سەقامگیریی و ئاوەدانکردنەوەی شنگال و گەڕانەوەی ئاوارەکان بۆ ناوچەکانی خۆیان. هەروەک، نیگەرانین کە هێشتا وەک پێویست قەرەبووی قوربانییەکان نەکراوەتەوە.
لە کۆتایی پەیامەکەدا قوباد تاڵەبانی دەڵێت، "هەرچی لەتواناماندا بێت درێغی ناکەین و بەردەوام دەبین لەهەوڵەکانمان لەپێناو ئارامبوونەوەی تەواوەتی شنگال و دەوروبەری و بەرقەراربوونی ئاسایش و ژیان و گوزەرانی خوشک و برایانمان لەو ناوچانە".
PM:11:34:02/08/2024
ئهم بابهته 304
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت