وه‌زاره‌تی دارایی هه‌رێم 74 ملیار دیناری وه‌ك داهاتی ناوخۆی مانگی نیسانی راده‌ستی به‌غدا كرد


وێستگه‌نیوزـ

سەرچاوەیەک لە بانکی ناوەندی عێراق رایگەیاند، 74 ملیار دیناری داهاتی ناوخۆی هەرێمی کوردستان خرایەسەر هەژماری وەزارەتی دارایی عێراق.


سەرچاوەیەک لە بانکی ناوەندی عێراق – لقی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، ئەمڕۆ پێنجشەممە 1ـی ئابی 2024، بڕی 74 ملیار دینار لە داهاتی ناوخۆی مانگی نیسانی هەرێمی کوردستان خراوەتەسەر هەژماری وەزارەتی دارایی عێراق.

بەگوێرەی راگەیەندراوی وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان، بۆ مانگی ئازار بڕی 70 ملیار و 131 ملیۆن و 250 هەزار دینار وەک داهاتی نانەوتیی هەرێمی کوردستان خراوەتەسەر هەژماری وەزارەتی دارایی عێراق.

مانگی رابردوو چوار رۆژ دوای رادەستکردنی داهاتی ناوخۆی هەرێمی کوردستان، وەزارەتی دارایی عێراق بەشێک لە تەمویلی مووچەی مانگی حوزەیرانی مووچەخۆرانی خستەسەر هەژماری وەزارەتی هەرێمی کوردستان و دابەشکردنی مووچە دەستیپێکرد.


PM:03:25:01/08/2024


ئه‌م بابه‌ته 592 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت