كه‌شناسی هه‌رێم: پله‌كانی گه‌رما زیاتر به‌رزده‌بنه‌وه
وێستگه‌نیوزـ
كه‌شناسی هه‌رێم رایگه‌یاند، ئه‌مڕۆ ئاسمان ساماڵ ده‌بێت له‌گه‌ڵ بوونی په‌ڵه هه‌وری جیا جیا و پله‌كانی گه‌رماش به‌رزه‌بنه‌وه.
به‌پێی راپۆرتی كه‌شناسی هه‌رێم، ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 11ی ته‌مموزی 2024، ئاسمان ساماڵ دەبێت لەگەڵ بوونی پەڵە هەوری جیاجیا.
باسی له‌وه‌شكردووه، پلەکانی گەرما بە شێوەیەکى گشتى کەمێک بەرز دەبێتەوە لە تۆمارکراوەکانى دوێنێ.
ئه‌وه‌شی وتووه: سبەینێ هەینى 12ی ته‌مموزی 2024، ئاسمان ساماڵ دەبێت و لەناوچە شاخاوییەکان لەنێوان نیمچە هەور و پەڵە هەور دەبێت، هەروەها ئەگەری تۆزێکی سووک هەیە لەناوچەکانی باشووری هەرێم.
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی:
هەولێر: 45
سلێمانی: 42
دهۆک: 44
کەرکوک: 48
هەڵەبجە: 44
زاخۆ: 45
سۆران: 42
حاجی ئۆمەران: 33
گەرمیان: 49
AM:10:13:11/07/2024
ئه‌م بابه‌ته 1688
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت