وەزارەتی شارەوانی: بۆریى ئاوى ئیفراز سێی هەولێر چاککرایەوە

‌تیمەکانى شارەوانى هەولێر لەکاتى چاککردنەوەى بۆریى ئاوى ئیفرازى سێ. وێنە: وەزارەتى شارەوانى

وێستگه‌نیوزـ

وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزارى حکومەتى هەرێمى کوردستان ئاشکرایکرد، بۆریى ئاوى ئیفراز سێی هەولێر چاککراوەتەوە و لە نزیکترین کاتدا ئاوى خواردنەوە دەگاتەوه‌ ماڵان.


به‌پێی راگه‌یه‌ندراوی وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار، دوای شکانی بۆریی گوێزەرەوەی ئاوی ئیفراز سێ لە شاری هەولێر، لە ماوەی کەمتر لە 12 کاتژمێردا، بۆرییەکە چاكکرایەوە.

باسی له‌وه‌شكردووه‌، وێستگەکە کەوتووەتەوە کار و لە نزیکترین کاتدا ئاوی خواردنەوە دەگاتەوە ئەو ماڵانەی، بەهۆی شکانی بۆرییەکەوە کێشەی کەمئاوییان بۆ دروست ببوو.

دوێنێ چوارشەممە، بۆریى ئاوى ئیفراز سێى هەولێر شکا و بەڕێوەبەرایەتیی ئاوی هەولێر رایگەیاندبوو، بەهۆی شکانی بۆرییەکە زیاتر لە 12 گەڕەک بێئاو دەبن، داواشى کردبوو دانیشتووانی ئەو گەڕەکانە دەست بە ئاوەوە بگرن.


AM:09:29:11/07/2024






ئه‌م بابه‌ته 624 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت