نرخی نه‌وت به‌رانبه‌ر به‌ دوێنێ به‌رزبوه‌وه‌


وێستگه‌نیوزـ

نرخی نه‌وتی خاو و برێنت له‌ بازاڕه‌كانی جیهان جارێكی دیكه‌ به‌رزبوونه‌وه‌یان به‌خۆیانه‌وه‌ بینی و یه‌ك به‌رمیل نه‌وتی برێنت گه‌یشته‌وه‌ سه‌رو 85 دۆلار.

ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌‌ 11ی ته‌مموزی 2024، نرخی‌ یه‌ك به‌رمیل نه‌وتی خاوی برێنت له‌ بازاڕه‌كانی‌ جیهان بۆ 85 دۆلار و 78 سه‌نت به‌رزبوه‌وه‌، له‌كاتێكدا دوێنێ به‌ 84 دۆلار و 40 سه‌نت فرۆشرا.

هه‌روه‌ها نرخی یه‌ك به‌رمیل نه‌وتی خاوی ئه‌مریكی بۆ 82 دۆلار و 77 سه‌نت به‌رزبوه‌وه‌، له‌كاتێكدا دوێنێ به‌ 81 دۆلار و 22 سه‌نت فرۆشرا.

له‌ به‌رانبه‌ردا نرخی زێڕیش به‌رزبوونه‌وه‌ی به‌خۆیه‌وه‌ بینی و بۆ ئه‌مڕۆ یه‌ك ئۆنسه‌ی بوو به‌ دوو هه‌زار و 382 دۆلار، له‌كاتێكدا دوێنێ به‌ دووهه‌زار و 368 دۆلار مامه‌ڵه‌ی پێوه‌ ده‌كرا.


AM:08:11:11/07/2024


ئه‌م بابه‌ته 196 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو