له‌سه‌ر له‌شكركێشی توركیا بۆ هه‌رێم داوایه‌ك له عێراق و كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی ده‌كرێت
وێستگه‌نیوزـ
"هه‌وڵی ناڕازییه‌كانی گۆڕه‌پانه‌كه/ هه‌ودای نیشتمان" (هه‌نگ) داوا له حکومه‌تی عێراق و کۆمه‌ڵگای نێودەوڵه‌تی دەکات هه‌ڵوێستێکی تۆکمه و کاریگه‌ر بگرنه‌به‌ر بۆ به‌رگریکردن له سه‌روەری عێراق و هه‌موو رێکارێکارەکانی دیپلۆماسیی و یاسایی بگرنه‌به‌ر بۆ رێگریکردن له دەستدرێژیه‌کانی تورکیا و سه‌رزەنشتی ئه‌و لایه‌نه کوردستانی و عێراقیانه‌ش بکه‌ن که هاوکاری ئه‌م وێرانکاریه دەکه‌ن.
به‌پێی راگه‌یه‌ندراوی گروپه ناڕازییه‌كه، تیایدا هاتووه: "زۆر به توندی ئه‌م داگیرکارییه شه‌ڕەنگێزییه رەتدەکه‌ینه‌وە و ئیدانه و شه‌رمه‌زارکردنی ئه‌و هێز و لایه‌نه کوردستانی و عێراقیانه‌ش دەکه‌ین که نه‌ك ته‌نها نقه‌یان لێوە نه‌هاتووە، به‌ڵکو به رۆژی رووناك هاوکار و هه‌ماهه‌نگیی رژێمی تورکیا دەکه‌ن بۆ پێشێلکردنی سه‌روەری خاکی عێراق و داگیرکردن و وێرانکردنی خاکی باشووری کوردستان وەك به‌شێك له‌خاکی عێراق".
ده‌شڵێت: "به هه‌موو پێوەرەکان، ئه‌مه پێشێلکاریی یاسا و رێساکانی نێودەوڵه‌تی و پێشێلکارییه‌کی روون و بێگه‌ردی مافه‌کانی ئێمه‌ی هاونیشتمانیانی ئه‌م وڵاته‌یه و هه‌ڕەشه‌یه‌کی ترسناکیشه بۆ سه‌ر ئاسایش و سه‌قامگیری ناوچه‌که‌مان".
ده‌قی راگه‌یه‌ندراوه‌كه:
له‌به‌ر رۆشنایی ه‌ێرشه به‌ردەوامه‌کانی رژێمی تورکیا بۆ سه‌ر خاکی پیرۆزی نیشتمانه‌که‌مان، ئێمه‌ی ئه‌ندامان و لایه‌نگرانی هه‌نگ (هه‌وڵی ناڕازیه‌کانی گۆڕەپانه‌که/ هه‌ودای نیشتمان و گه‌ل) زۆر به توندی ئه‌م داگیرکارییه شه‌ڕەنگێزییه رەتدەکه‌ینه‌وە و ئیدانه و شه‌رمه‌زارکردنی ئه‌و هێز و لایه‌نه کوردستانی و عێراقیانه‌ش دەکه‌ین که نه‌ك ته‌نها نقه‌یان لێوە نه‌هاتووە، به‌ڵکو به رۆژی رووناك هاوکار و هه‌ماهه‌نگیی رژێمی تورکیا دەکه‌ن بۆ پێشێلکردنی سه‌روەری خاکی عێراق و داگیرکردن و وێرانکردنی خاکی باشووری کوردستان وەك به‌شێك له
خاکی عێراق.
به هه‌موو پێوەرەکان، ئه‌مه پێشێلکاریی یاسا و ڕێساکانی نێودەوڵه‌تی و پێشێلکارییه‌کی روون و بێگه‌ردی مافه‌کانی ئێمه‌ی هاونیشتمانیانی ئه‌م وپته‌یه و هه‌ڕەشه‌یه‌کی ترسناکیشه بۆ سه‌ر ئاسایش و سه‌قامگیری ناوچه‌که‌مان.
هاونیشتمانیانمان شاه‌یدی بوردومانکردنی به‌ردەوامی خاك و به‌رزبوونه‌وەی گڕی ئاگر له رەز و باخ و شاخ و دۆڵه‌کانی سه‌ر به پارێزگاکانی دهۆك و هه‌ولێر و سلێمانی و قه‌زای شنگالی ئێزیدیخان هه‌ن.
ئه‌م پێشێلکارییانه‌ی تورکیا جگه له زیانی گیانی، زیانی ماڵی و گه‌ورەی به ژینگه و بژێوی هاونیشتمانیانمان گه‌یاندووە.
ئه‌مه، سه‌رباری ه‌ێرشه داگیرکارییه‌که‌ی چه‌ند رۆژی رابردووی تورکیا، سه‌ربازە دڕندە و بێحورمه‌ته‌کانی ئه‌و وپته بێڕێزی به هاونیشتمانیانمان دەکه‌ن له ڕێگای دانانی بازگه و کۆنترۆڵی نایاسایی له‌سه‌ر خاکی عێراق و ئاوارەکردنی زۆرەملێی خێزانه‌کان له گوند و ماڵه‌کانیان و زەوتکردنی مافه سه‌رەتاییه‌کانیان بۆ ژیان به ئارامی و شکۆداری.
ئه‌م کردەوە شه‌ڕانگێزانه‌ی سوپای تورکیا ته‌نها له پێشێلکردنی سه‌روەری نیشتمانیدا سنوردار نین، به‌ڵکو به‌رز بوونه‌ته‌وە بۆ ئاستی داگیرکاریی ڕاسته‌وخۆ که مه‌ترسی له‌سه‌ر ژیان و سه‌لامه‌تی هاونیشتمانیانمان دروست کردووە، و دۆخێکی نوێی ئاژاوەگێڕیی و وێرانکاریی له باشووری کوردستاندا سه‌پاندووە.
هه‌ر بۆیه، داوا له حکومه‌تی عێراقی فیدراڵ و کۆمه‌ڵگای نێودەوڵه‌تی دەکه‌ین هه‌ڵوێستێکی تۆکمه و کاریگه‌ر بگرنه‌به‌ر بۆ به‌رگریکردن له سه‌روەری عێراق و هه‌موو رێکارێکارەکانی دیپلۆماسیی و یاسایی بگرنه‌به‌ر بۆ رێگریکردن له دەستدرێژیه‌کانی تورکیا و سه‌رزەنشتی ئه‌و لایه‌نه کوردستانی و عێراقیانه‌ش بکه‌ن که هاوکاری ئه‌م وێرانکاریه دەکه‌ن.
هه‌روەها، داوا له هه‌موو هێزە نیشتمانییه‌کان و لایه‌نه سیاسییه ناڕازییه‌کانی کوردستان وعێراق و رێکخراوە مه‌دەنییه‌کان دەکه‌ین یه‌کدەنگ و یه‌کهه‌ڵوێست بن بۆ رەتکردنه‌وە و ئیدانه‌کردنی توندی ه‌ێرشه به‌ردەوامه‌کانی تورکیا بۆ سه‌ر خاکی باشووری کوردستان و عێراق.
له کاتێکدا هه‌نگ جه‌خت دەکاته‌وە له‌سه‌ر گرنگی پته‌وکردنی گفتوگۆ و دانوستاندنی نێوان عێراق و وڵاتانی دیکه‌ی دراوسێ بۆ چارەسه‌رکردنی کێشه هه‌ڵپه‌سێردراوەکان به‌ڕێگای ئاشتیانه و به‌پێی بنه‌ماکانی یاسا و رێسا نێودەوڵه‌تییه‌کان، له هه‌مان کاتیش‌دا داوا دەکات ڕێز له سه‌روەریی عێراقی فیدراڵ و یه‌کپارچه‌یی خاکه‌که‌ی بگیرێت، به شێوەیه‌ک زامنی ئاسایش و سه‌قامگیری ناوچه‌که‌مان بکات.
له‌کۆتاییدا، پشتیوانیی ته‌واوی خۆمان دەردەبڕین بۆ هه‌موو هه‌وڵێک له‌پێناو پاراستنی سه‌روەری عێراق و مافه‌کانی هاونیشتمانیانی. دووپاتیشی دەکه‌ینه‌وە که به ماڵ و موڵك و گیان ڕێگه نادەین خاکه‌که‌مان ببێته گۆڕەپانی ه‌ێرشی پێشێلکارانه و دەستوەردانی دەرەکی. له ئێستادا، سه‌روەری عێراقی فیدراڵ و پیرۆزی خاکه‌که‌ی هێڵی سوورن و رێگا نادەین به به‌زاندنیان.
هه‌وڵی ناڕازیه‌کانی گۆڕەپانه‌که/ هه‌ودای نیشتمان و گه‌ل (هه‌نگ)
٢٠٢٤/٧/٩
PM:11:55:10/07/2024
ئه‌م بابه‌ته 784
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت