به‌هۆی هێرش و بۆردومانه‌كانی توركیاوه ده‌یان خێزان ئاواره‌بوون
دیمه‌نێك له بۆردومانه‌كانی توركیا له سنووری چیای گاره‌و مه‌تین
وێستگه‌نیوزـ
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 10ی ته‌موزی 2024، سه‌رچاوه‌یه‌كی ناوخۆیی ئاشكرایكردووه، پێكدادانی تووند له نێوان سوپای توركیا و ئه‌ندامانی پارتی كرێكارانی كوردستان، له ناوچه‌كانی چیای مه‌تین و ئامێدی له پارێزگای دهۆك، روویداوه و بووه‌ته هۆی شه‌پۆلێكی نوێی ئاواره‌بوون.
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه له لێدوانێكیدا بۆ ئاژانسی "به‌غداد ئه‌لیوم" رایگه‌یاندووه، شه‌وی رابردوو تووندترین شه‌ڕ و پێكدادان، له نێوان سوپای توركیا و گه‌ریلاكانی پارتی كرێكارانی كوردستان روویداوه.
به وته‌ی سه‌رچاوه‌كه، "له ئێستادا سوپای توركیا، له‌گه‌ڵ ئه‌ندامانی پارتی كرێكارانی كوردستان له شه‌ڕ و پێكداداندایه، ئه‌مه دوای ئه‌وه‌ی سوپای توركیا، هێزه‌كانی له ناوچه‌كانی ئامێدی و گوندی كانی ماسی و ده‌وروبه‌ری باتۆفا بڵاوكردووه‌ته‌وه و سێ باره‌گای سه‌ربازی دروستكردووه و ده‌یان قه‌ناسبه‌ده‌ستی له‌و ناوچه‌یه‌دا بڵاوه‌پێكردووه".
هاوكات له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دا، عه‌لی وه‌رهان، ئه‌ندامی یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان، له لێدوانێكیدا بۆ هه‌مان ئاژانس رایگه‌یاند، "چه‌ند ناوچه‌یه‌كی پارێزگای دهۆك، شه‌پۆلێكی گه‌وره‌ی ئاواره‌بوونی به‌خۆیه‌وه بینیوه و ژماره‌ی ئه‌و هاووڵاتییانه‌ی ئاواره بوون، بۆ زیاد له 650 كه‌س به‌رزبووه‌ته‌وه، ئاواره‌كان گونده كشتوكاڵییه‌كانی خۆیان به‌جێهێشتووه و روویان كردووه‌ته ناوه‌ندی شاره‌كان".
هه‌روه‌ها وتوویه‌تی: "ده‌یان گوند له دانیشتوانه‌كه‌ی چۆڵكراوه، ئه‌مه جگه له‌وه‌ی ئاگركه‌وتنه‌وه‌كان به‌هۆی بۆردومان و ئۆپه‌راسیۆنه سه‌ربازییه‌كه‌وه، تا ئێستاش له ژماره‌یه‌كی زۆری دارستانه‌كاندا به‌رده‌وامه و دارستانه‌كان ده‌سووتێن".
جێگای ئاماژه‌یه، له‌مانگی رابردوه‌وه، هێزه‌كانی توركیا، به ژماره‌یه‌كی زۆر كه ده‌گاته 15 هه‌زار سه‌رباز و زیاد له 300 تانك و زرێپۆش، هاتوونه‌ته شاره كورده‌كانی باكوری عێراق، له‌وێش بینراون خاڵی پشكنینیان داناوه و هه‌ندێك گوندیش له دانیشتوانه‌كه‌ی چوڵكراوه.
PM:10:28:10/07/2024
ئه‌م بابه‌ته 1148
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت