باڵیۆزی ئەمریکا لە عێراق: لە ساڵی 2014ـەوە سێ ملیار و 600 ملیۆن دۆلارمان پێشکەشی عێراق کردووە
ئەلینا رۆمانۆوسکی، باڵیۆزی ئەمریکا لە عێراق
وێستگهنیوزـ
باڵیۆزی ئەمریکا لە عێراق رایگەیاند، لە ساڵی 2014ەوە سێ ملیار و 600 ملیۆن دۆلاریان پێشکەشی عێراق کردووە، لەساڵی 2003ـەوە زیاتر لە یەک ملیار دۆلاریشمان وەک هاوکاری مرۆیی بۆ ئاوارە و پەنابەرانی عێراق و دەرەوەی عێراق دابینکردووە.
ئەمڕۆ چوارشەممە 10ی تهمموزی 2024، ئەلینا رۆمانۆوسکی، باڵیۆزی ئەمریکا لە عێراق لەمیانی بەشداریکردن لە رێوڕەسمێکی تایبەت بە رێکخستنی کاروباری پەنابەران لەهەولێر رایگەیاند: هەرێمی کوردستان پێشوازی لە نزیکەی یەک ملیۆن ئاوارە و پەنابەر کردووە، ئەمریکا لەسەر ئاستی جیهان کار بۆ پەرەپێدانی پرسی رێزگرتن لە مافەکانی مرۆڤ، پاراستنی شکۆمەندی مرۆڤ و دابینکردنی پێداویستییە مرۆییەکان بۆ ئاوارە و پەنابەرانی ناوخۆی وڵاتان دەکات.
وتیشی: "لەدوای سەرهەڵدانی داعش و هێزە تیرۆرستییەکانی دیکەش لەساڵی 2014ـەوە تا ئێستا سێ ملیار و 600 ملیۆن دۆلاری دیکەی وەک هاوکاری بۆ پاراستنی ژیانی هاوڵاتیان پێشکەشی عێراق کردووە".
PM:09:34:10/07/2024
ئهم بابهته 1028
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت