تورکیا مەودای هاتنە ناو خاکی عێراق و هەرێم دیاری كرد


وێستگه‌نیوزـ

وەزیری بەرگری تورکیا مەودای دروستکردنی پشتێنەی ئەمنی لەناو خاکی عێراق و سوریا دیاریکرد و رایگه‌یاند، 40 کیلۆمەتر پشتێنەی ئەمنییان دەبێت.

بەپێی راگەیاندراوێکی وەزارەتی بەرگریی تورکیا، یەشار گولەر، وەزیری بەرگری تورکیا لە لێدوانێکدا بۆ گۆڤاری پۆلیتیکۆ رایگه‌یاندووه‌، سورن لەسەر دروستکردنی رێڕەوی ئەمنی بە درێژایی سنوورەکانیان لەگەڵ عێراق و سوریا، بۆ پاراستنی ئاسایش و سەقامگیری وڵاتەکەیان.

ئاماژەی بەوەشدا، لە کارەکانیان بەردەوامین و پێداگرن لەسەر دروستکردنی رێڕەوێکی ئەمنی بە قووڵایی 30 بۆ 40 کیلۆمەتر بە درێژایی سنوورەکان لەگەڵ عێراق و سوریا.

ئه‌وه‌شی وتووه‌،  ئۆپراسیۆنەکانیان لە عێراق و سوریا بەردەوامە و درێژەی دەبێت بۆ پاککردنەوەی نەیارەکانیان لەو سنوورانە.


PM:09:18:10/07/2024


ئه‌م بابه‌ته 4824 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت