محه‌مه‌دی حاجی مه‌حمود به بانگهێشتێكی فه‌رمی گه‌یشته تاران
وێستگەنیوزـ
بۆ بەشداریکردن لە مەراسیمی (40) هەمین ساڵڕۆژی دامەزراندنی قەرارگای ڕەمەزان، محه‌مه‌دی حاجی مه‌حمود، سكرتێری حزبی سۆسیال دیموکراتی کوردستان لەسەر بانگهێشتی فەرمی کۆماری ئیسلامی ئێران بە سەردانێک گەیشتینە تاران.
محه‌مه‌دی حاجی مه‌حمود، سكرتێری حزبی سۆسیال دیموکراتی کوردستان ئه‌مرۆ چوارشه‌ممه سه‌ردانه‌كه‌ی كردوه‌و به‌پێی لاپه‌ره‌ی فه‌رمیی ناوبراو له تۆری كۆمه‌ڵایه‌تیی فه‌یسبوك لە مەراسیمێكدا کە سەردار سەلامی، بەرپرسی سوپای پاسداران و ژمارەیەک لە فەرماندە باڵاکانی قەرارگای ڕەمەزان و نوێنەری حزب و لایەنە سیاسیەکان و بەرپرسانی باڵای ئەو وڵاتە ئامادەیبوون محه‌مه‌دی حاجی مه‌حمود وتارێکی پێشکەشکردوه.
محه‌مه‌دی حاجی مه‌حمود وتویه‌تی: له‌و سه‌ردانه‌دا چاویان بە ژمارەیەک "هاوڕێی دێرین و تێکۆشەری سەردەمی شاخ کەوت کە ساڵانێک پێکەوە لە یەک سەنگەردا دژ بە سوپای ڕێژێمی بەعس دەجەنگاین."
ده‌شڵێت: "لە بەشێکی دیکەی مەراسیمەکەدا سەردانی مۆزەخانەی قرارگای ڕەمەزانمان کرد."
PM:06:18:10/07/2024
ئه‌م بابه‌ته 1544
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت