بۆریی ئاوی ئیفراز 3 شكا و زۆرێك له گه‌ره‌كه‌كانی هه‌ولێر بێ ئاوده‌بن
وێستگه نیوزـ
به‌هۆی شكانی بۆریی ئاوی ئیفراز 3ی هه‌ولێر 40%ی گه‌ره‌كه‌كانی ئه‌و شاره بێ ئاو ده‌بن و به‌رێوه‌به‌ری ئاویش ده‌ڵێت له‌ماوه‌ی 24 كاتژمێردا بۆرییه‌كه چاك ده‌كه‌نه‌وه.
ڕابەر حسێن، بەڕێوبەری ئاوی هەولێر له‌باره‌ی دروستبونی كێشه‌ی بێئاوی به‌هۆی شكانی بۆرییه‌كه‌وه به وێستگە نیوز-ی راگه‌یاند: گه‌ره‌كه‌كا لە شه‌قامی 60 مه‌تری عەنکاوە تا لای یاریگا به‌هۆی شكانی بۆرییه‌كه‌وه بێ ئاو ده‌بن.
وتیشی هه‌ربه‌هۆی شكانی بۆرییه‌كه‌وه گه‌ره‌كه‌كانی شەقامی 40 مەتری لای نەخۆشخانەی لەدایکبوون تا شەقامی کەرکوک كێشه‌ی بێ ئاوییان بۆ دروست ده‌بێت.
هه‌ر به هه‌مان هۆكار گه‌ره‌كه‌كانی شەقامی 120 مەتری لای پیرمام تا ڕێگای کەرکوک بێ ئاو ده‌بن.
بەڕێوبەری ئاوی هەولێر دڵنیایی ئه‌وه‌شی دا كه لە ئێستادا تیمەکانیان لە هەوڵی چاک کردنەوەی بۆڕی ئاوی ئیفراز 3ن و لە ماوەی 24 کاتژمێردا چاکی ده‌كه‌نه‌وه.
PM:04:36:10/07/2024
ئه‌م بابه‌ته 1100
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت