بۆ موچه‌ی هێزه ئه‌منییه‌كان مه‌سرور بازرانی ته‌له‌فۆنی بۆ سودانی كرد
وێستگه نیوزـ
سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێم کێشەی مووچەی هێزە ئەمنییەکانی لەگەڵ سەرۆکوەزیرانی عێراق تاوتوێ کرد و وتەبێژی حکومەتی هەرێمیش دەڵێت، "بەمزووانە" کێشەکە چارە دەکرێت.
له لێدوانێكدا بۆ كه‌ناڵی كوردستان24 پێشەوا هەوارامانی، وتەبێژی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بە کوردستان24ـی ڕاگەیاند، مەسرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێم لەبارەی پرسی مووچەی هێزە ئەمنییەکانی هەرێمی کوردستان، پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لەگەڵ محەمەد شیاع سودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق کرد و وه‌ك هه‌ورامانی وتویه‌تی:"بەمزووانە کێشەی مووچەی وەزارەتی پێشمەرگە و هێزە ئەمنییەکانی دیکەی هەرێمی کوردستان چارە دەکرێت".
ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه كه ئەمڕۆ چوارشەممە، ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان كۆبوه‌وه‌و یەکێک لە تەوەرەکانی کۆبونەوەکە، موچەی مانگی شەشی موچەخۆران و مووچەی مانگی پێنج و شەشی هێزەکانی پێشمەرگە و دەزگا ئەمنییەکانی هەرێمی کوردستان بوو.
وته‌بێژی حكومه‌تی هه‌رێم له‌سه‌ر كۆبونه‌وه‌كه وتی: سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان ناوەڕۆکی پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەی لەگەڵ سەرۆک وەزیرانی عێراق، لە باس کردووە.
PM:01:14:10/07/2024
ئه‌م بابه‌ته 1428
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت