سهرهتای ههفتهی داهاتوو شایسته داراییهكانی مانگی 4ی وانهبێژان دابهش دهكرێت
وێستگه نیوزـ
نوێنەری گشتی وانەبێژان سەرەتایی هەفتەی داهاتوو ڕۆژی یەکشەممە و دووشەممە شایستە داراییەکانی مانگی 4ی 2024 مامۆستایانی وانەبێژ دابەشدەکرێت.
عەلی رەئووف مستەفا، نوێنەری گشتی وانەبێژان وتی بەپێی ڕێنوێنیی ژمارە 14ی وەزارەتی دارایی، ئەو مامۆستا وانەبێژانەی هەڵگری بڕوانامەی دبلۆمن،لەنێوان 250-350 هەزار دیناریان بۆ خەرج دەکرێت و بۆ هەڵگرانی بڕوانامەی بەکالۆریۆسیش 250-400 هەزار دینار خەرج دەکرێت.
وتیشی: ژمارەی مامۆستایانی وانەبێژ لە هەرێمی کوردستان 37 هەزار مامۆستای وانەبێژە کرێی مانگانەیان 15 ملیار دینارە.
بۆ دامەزراندنی سەرجەم مامۆستایانی وانەبێژانیش عەلی رەئووف تەنها یەک ڕێگە هەیە ئەویش مناقەلەی بکات لە بودجەی حاکیمە بۆ چارەسەرکردنی کێشەی مامۆستایانی وانەبێژان ئەمەش لە دەسەڵاتی محهمهد شیاع سودانی، سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیرانی عیراق دایە.
PM:01:02:10/07/2024
ئهم بابهته 1136
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت