دادگایه‌كی عێراق سزای له‌سێداره‌دانی بۆ ژنه‌كه‌ی به‌غدادی ده‌ركرد


وێستگه‌ نیوزـ

به‌ تۆمه‌تی  ده‌ستبه‌سه‌ركردنی كچان و ژنانی ئێزدی و كاركردن له‌گه‌ڵ رێكخراوی داعش، دادگای كه‌رخ له‌ شاری به‌غدا سزای له‌سێداره‌دانی بۆ هاوسه‌ره‌كه‌ی ئه‌بوبه‌كر به‌غدادی، سه‌ركرده‌ی كوژراوی پێشوی ئه‌و رێكخراوه‌ ده‌ركرد.

میدیاكانی عێراق بڵاویانكرده‌وه‌ كه‌ ژنه‌كه‌ی به‌غدادی تۆمه‌تی ده‌ستبه‌سه‌ركردنی كچان و ژنانی ئێزدی له‌ ماڵه‌كه‌ی خۆیدا و كاركردن له‌گه‌ڵ رێكخراوی داعشی به‌سه‌ردا ساغ بوه‌ته‌وه‌.

له‌سه‌ر ده‌ركردنی سزای له‌سێداره‌دان بۆی، ناوه‌ندی راگه‌یاندنی ئه‌نجومه‌نی باڵای داد له‌ عێراق به‌یاننامه‌یه‌كی ده‌ركردوه‌و ده‌ڵێت دوای ده‌ستبه‌سه‌ركردنی ئه‌و كچ و چنه‌ ئێزدیانه‌ له‌لایه‌ن ژنه‌كه‌ی به‌غدادییه‌وه‌، دواتر چه‌كداره‌كان داعش هاتوون بردویانن بۆ شوێنێ:ی نادیار.

ده‌شڵێت: به‌پێی مادده‌ی چواره‌م برگه‌ی یه‌ك و مادده‌كانی 1 و 3 له‌ یاسای بنبركردنی تیرۆر و به‌پێی برگه‌ی یه‌كه‌می مادده‌ی 7 له‌ یاسای رزگاربوانی ئێزدییه‌كان سزاكه‌ بۆ ژنه‌كه‌ی به‌غدادی ده‌ركراوه‌.


AM:11:02:10/07/2024


ئه‌م بابه‌ته 780 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو