ئه‌مڕۆ له‌ هه‌شت پارێزگای عێراق گه‌رما ده‌گاته‌ سه‌رو 50 پله‌ی سه‌دی


وێستگه‌نیوزـ

نەخشەی پێشبینیکراوی پلەکانی گەرما ئەمڕۆ چوارشەممە 10ی ته‌مموزی 2024، ئاماژە بەوە دەکات کە هه‌شت پارێزگای عێراق پلەکانی گەرما بە 50 پلە یان زیاتر تۆمار دەکەن.

پێشبینی دەكرێت ئەمرۆ هه‌شت پارێزگای عێراق پلەكانی سەروو 50 تۆمار بكەن ئەوانیش واست، نەجەف، دیوانیە، بابل، میسان، ناسریە، سەماوە، و بەسرە، لە کاتێکدا لەبەغدا 49 پلەی سەدی دەبێت.

ئەم شەپۆلە کە لە ماوەی 10 رۆژی داهاتوودا پێشبینی دەكرێت كۆتایی پێبێت، جارێكی دیكە بۆ پلەكانی خوار 50 هەنگاو دەنێن.


AM:10:32:10/07/2024


ئه‌م بابه‌ته 1516 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت