ئەنجوومەنی وەزیران لەبارەی مووچە كۆدەبێتەوە

‌كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران وێنه‌: ئه‌رشیڤ

وێستگه‌نیوزـ

ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم لەسەر بابەتی مووچەی مووچەخۆران و هێزە ئەمنییەكان و دەرئەنجامی گفتوگۆی دەروازە سنوورییەكان کۆدەبێتەوە.

ئەمڕۆ چوارشەممە 10ی ته‌مموزی 2024، ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان كۆببێتەوە و گفتوگۆی دوو تەوەر ده‌كات:

یەكەم: خستنەڕووی دەرئەنجامی كۆبوونەوەی هاوبەشی هەردوو حكومەتی فیدراڵ و هەرێم سەبارەت بە دەروازە سنوورییەكان.

دووەم: بەدواداچوونی بابەتی مووچەی مانگی شەشی موچەخۆرانی هەرێم و موچەی مانگی پێنج و شەشی هێزەكانی پێشمەرەو ئاسایش، رێكخستنەوەی سیستەمی باج لە نێوان هەولێر و بەغدا.


AM:09:48:10/07/2024


ئه‌م بابه‌ته 1276 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت