راکان جبوری دەچێتە دادگا و سوێندی یاسایی دەخوات
راكان جبوری
وێستگه‌نیوزـ
فراكسیۆنی یه‌كێتی له ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك پابه‌ندبوونی خۆی به داواكه‌ی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق بۆ كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نه‌كه راگه‌یاند و به‌پێی زانیارییه‌كانیش ئه‌مڕۆ راكان جبوری، پارێزگاری به وه‌كاله‌تی كه‌ركوك ده‌چێته دادگا‌و سوێندی یاسایی ده‌خوات.
پەروین فاتیح، ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک، له لێدوانێكدا رایگەیاند، ئەوان وه‌ك فراكسیۆنه‌كه‌یان پابەندن بە داواکەی سودانی بۆ بەستنی یەکەمین کۆبوونەوەی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک و هەڵبژاردنی سەرۆکی ئەنجومەنەکە لە وادەی دیاریکراوی خۆیدا کە رۆژی پێنجشەممە دەستنیشانکراوە.
ئه‌ندامه‌كه‌ی یه‌كێتی باسی له‌وه‌شكرد، "راکان جبوری بەتەمەنترین ئەندامی ئەنجومەنەکەیە، بەڵام تا ئێستا سوێندی یاسایی نەخواردووە، بۆیە ئەگەر لەبەردەم دادگای فیدڕاڵی کەرکوک سوێندی یاسایی بخوات، ئەو سەرۆکایەتیی یەکەم کۆبوونەوەی ئەنجومەنەکە دەکات و بانگهێشتنامە ئاڕاستەی ئەندامەکانی ئەنجومەن دەکات بۆ کۆبوونەوە".
بە گوێرەی زانیارییەکان ئەمڕۆ چوارشه‌ممه 10ی ته‌مموزی 2024، راکان جبوری دەچێتە دادگا و سوێندی یاسایی دەخوات و بەوەش دەبێتە بە تەمەنترین ئەندامی ئەنجوومەنەکە و سەرۆکایەتی یەکەم دانیشتنی ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکوک دەکات.
شەوی رابردوو محەمەد شیاع سودانی رایگەیاند، لایەنە براوەکانی کەرکوک لەسەر پێکهێنانی ئیدارەی شارەکە رێککەوتوون و رۆژی پێنجشەممەش یەکەمین کۆبوونەوەی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک بەڕێوەدەچێت.
AM:09:38:10/07/2024
ئه‌م بابه‌ته 1664
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت