نرخی نه‌وت دابه‌زینی به‌رچاوی به‌خۆیه‌وه بینی
وێستگه‌نیوزـ
جارێكی دیكه نرخی نه‌وتی خاو و برێنت له بازاڕه‌كانی جیهان نزمبوونه‌وه‌ی به‌رچاویان به‌خۆیانه‌وه بینی و یه‌ك به‌رمیل نه‌وتی برێنت بۆ خوار 85 دۆلار دابه‌زی.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 10ی ته‌مموزی 2024، نرخی یه‌ك به‌رمیل نه‌وتی خاوی برێنت له بازاڕه‌كانی جیهان نزمبوه‌وه بۆ 84 دۆلار و 40 سه‌نت، له‌كاتێكدا دوێنێ به 85 دۆلار و 58 سه‌نت فرۆشرا.
هه‌روه‌ها نرخی یه‌ك به‌رمیل نه‌وتی خاوی ئه‌مریكی بۆ 81 دۆلار و 22 سه‌نت نزمبوه‌وه، له‌كاتێكدا دوێنێ به 82 دۆلار و 12 سه‌نت مامه‌ڵه‌ی پێوه‌كرا.
له به‌رانبه‌ردا ترخی زێڕ كه‌مێك به‌رزبوونه‌وه‌ی به‌خۆیه‌وه بینی و بۆ ئه‌مڕۆ یه‌ك ئۆنسه‌ی به دووهه‌زار و 368 دۆلاره، له كاتێكدا دوێنێ به دوو هه‌زار و 365 دۆلار بوو.
AM:08:21:10/07/2024
ئه‌م بابه‌ته 1036
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت