سودانی واده‌ی یه‌كه‌م كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوكی راگه‌یاند
وێستگه‌نیوز-
سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق واده‌ی یه‌كه‌م كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوكی راگه‌یاند، ده‌شڵێت: " هاوپەیمانی ئیدارەی کەرکوک پێکهێنراوە".
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 9ی ته‌مموزی 2024 محه‌مه‌د شیاع سودانی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی (X) په‌یامێكی بڵاوكرده‌وه و تیایدا هاتووه كه "حكومه‌ت سه‌ركه‌وتوو بووه له رێكخستنی هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكان، به ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوكیشه‌وه كه له ساڵی 2005ه‌وه هه‌ڵبژاردنی تێدا ئه‌نجام نه‌درابوو".
سودانی ده‌ڵێت: "به سه‌رپه‌رشتی ئێمه چه‌ندین گه‌ڕی وتووێژی سیاسی له نێوان هێزه براوه‌كانی پارێزگای كه‌ركوك ئه‌نجام دراوه و لیژنه‌ی تایبه‌ت بۆ ئه‌و مه‌به‌سته پێكهێنراوه".
ئاشكراشیكردووه كه "له ئه‌نجامی گفتوگۆكانیش هاوپه‌یمانی ئیداره‌ی كه‌ركوك پێكهێنرا كه سه‌رجه‌م هێزه براوه‌كان له خۆ ده‌گرێت".
روونیشیكردووه‌ته‌وه كه "له ئه‌نجامدا وه‌ره‌قه‌یه‌كی رێككه‌وتنی سیاسی رێككه‌وتنی له‌سه‌ر كرا كه بنه‌ما سه‌ره‌كییه‌كان و میحوه‌رێكی سیاسی و میحوه‌رێكی كارگێڕی له‌خۆگرتووه، سه‌ره‌ڕای میحوه‌ری كولتووری و ئابووری".
سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق راشیگه‌یاندووه كه "له چوارچێوه‌ی ئه‌وه‌ی له دوایین دانیشتن رێككه‌وتنی له‌سه‌ركراوه، داوا له ئه‌ندامانی لایه‌نه براوه‌كانی پارێزگای كه‌ركوك ده‌كه‌م رۆژی پێنجشه‌ممه 11ی تەمموزی 2024 دانیشتنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك له كاتژمێر 01:00ی نیوه‌ڕۆ به سه‌رۆكایه‌تی به ته‌مه‌نترین ئه‌ندام ئه‌نجام بده‌ن".
سودانی داواش له لایه‌نه سیاسییه په‌یوه‌ندیداره‌كان ده‌كات كه ئه‌وه‌ی له دیالۆگه سیاسییه‌یكاندا رێككه‌وتنی له‌سه‌ر كراوه ته‌واو بكرێت و له رۆژانی داهاتوودا وتووێژه‌كان ته‌واو بكه‌ن.
رۆژی 21ی كانوونی دووه‌می 2024 كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی ھه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق ئه‌نجامی كۆتایی هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكانی په‌سه‌ند كرد، كه رۆژی 18ی كانوونی یه‌كه‌می 2023 هه‌ڵبژاردنی بۆ كرا، به‌ڵام تا ئێستا لایه‌نه‌كان نه‌گه‌یشتوونه‌ته رێككه‌وتن بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌نجومنه‌كه كۆببێته‌وه و سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی پارێزگارێكی نوێ بۆ شاره‌كه هه‌ڵبژێردرێت.
ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك له 16 ئه‌ندام پێكدێت، له هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكانی عێراق، یه‌كێتی پێنج ئه‌ندام و پارتی دوو ئه‌ندامی ئه‌و ئه‌نجومه‌نه‌ی به‌ده‌ستهێناوه، فراكسیۆنه عه‌ره‌بییه‌كانیش 6 كورسی، توركمان 2 كورسی و كریستیانه‌كان 1 كورسیان به‌ده‌ستهێناوه.
PM:11:23:09/07/2024
ئه‌م بابه‌ته 1792
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت