ئه‌و كه‌سانه‌ی قاسه‌ی دووكانێكیان له سلێمانی دزی، ده‌ستگیركران
وێستگه‌نیوز-
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی رایگه‌یاند كه به‌تۆمه‌تی دزینی قاسه‌ی دوكانێكی فرۆشتنی پێداویستی كاره‌بایی، مه‌فره‌زه‌كانی نوسینگه‌ی ئیبراهیم ئه‌حمه‌دی به‌شی نه‌هێشتنی تاوان دوو تۆمه‌تباریان ده‌ستگیركرد.
پۆلیسی سلێمانی له راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه "دوای ئه‌وه‌ی هاوڵاتییه‌ك سكاڵای تۆماركرد كه قاسه‌ی دوكانه‌كه‌ی دزراوه و بڕێكی زۆر دینار‌و دۆلاری تێدا بووه، ده‌ستبه‌جێ هێزه‌كانی پۆلیس لێكۆڵینه‌وه و به‌دواداچونه‌كانیان بۆ دۆزینه‌وه‌و ده‌ستگیركردنی تۆمه‌تباران ده‌ستپێكرد".
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه كه "دوای گه‌یشتنه ئه‌نجامی لێكۆڵینه‌وه‌كان و وه‌رگرتنی بڕیاری دادوه‌ر، توانرا دوو تۆمه‌تبار له‌لایه‌ن مه‌فره‌زه‌كانی نوسینگه‌ی ئیبراهیم ئه‌حمه‌دی به‌شی نه‌هێشتنی تاوان به‌هاوكاری به‌شی كامێراكانی ئاسایشی سلێمانی ده‌ستگیربكرێن".
پۆلیس ده‌ڵێت: "له‌كاتی ده‌ستگیركردنی تۆمه‌تباراندا ده‌ستگیرا به‌سه‌ر بڕی 8 ملیۆن دینار و 4 هه‌زارو 200 دۆلار (42 وه‌ره‌قه) و كۆمپیوته‌رێكی لاپتۆپدا كه تۆمه‌تباران له‌دووكانه‌كه‌دا دزیبویان".
پۆلیسی سلێمانی راشیگه‌یاند كه "له‌ئێستادا تۆمه‌تباران (ئـ. ب. ڕ.) و (خ. س. ئـ.) په‌ڕاوی لێكۆڵینه‌وه‌یان بۆ كراوه‌ته‌وه‌و به‌بڕیاری دادوه‌رو به‌پێی مادده‌ی 443 له‌یاسای سزادان ڕاگیراون".
PM:10:24:09/07/2024
ئه‌م بابه‌ته 1556
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت