پێنجشه‌ممه‌ له‌ پارێزگایه‌كی تر كرایه‌ پشوو


وێستگه‌نیوز-
هاوشێوه‌ی‌ شاری‌ به‌سره‌، پارێزگای دیوانیه‌-ش به‌هۆی به‌رزبوونه‌وه‌ی پله‌كانی گه‌رماوه‌، رۆژی پێنجشه‌ممه‌ی داهاتووی كرده‌ پشوو.


ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ 9ی‌ ته‌مموزی‌ 2024، پارێزگای دیوانییه‌ له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاند كه‌ به‌ پشتبه‌ستن به‌ رێنماییه‌كانی محه‌مه‌د شیاع سودانی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق و به‌گوێره‌ی پێشبینییه‌كانی به‌رزبوونه‌وه‌ی پله‌كانی گه‌رما، عه‌باس شعیل زاملی پارێزگای دیوانییه‌ بڕیاری دا رۆژی پێنجشه‌ممه‌ له‌ داموده‌زگاكانی حكوومه‌ت پشوو بێت.

چه‌ند رۆژێك له‌مه‌وبه‌ریش پارێزگای به‌سره‌ به‌هه‌مانشێوه‌ رۆژی پێنجشه‌ممه‌ی كرده‌ پشوو و رایگه‌یاند كه‌ به‌هۆی به‌رزبوونه‌وه‌ی پله‌كانی گه‌رماوه‌ كه‌ پێشبینی ده‌كرێ بگاته‌ 50 پله‌ی سیلیزی له‌ داموده‌زگاكان ده‌كرێته‌ پشوو.





PM:09:14:09/07/2024


ئه‌م بابه‌ته 760 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو