خاڵێكی سه‌ربازیی پێشمه‌رگه بۆردوومان كرا
وێستگه‌نیوز-
خاڵێكی سه‌ربازی ھێزی پێشمه‌رگه له‌نزیك گوندی سه‌رگه‌لێ له سنوری قه‌زای ئامێدی بۆردومانكرا و ده‌ره‌نجام كه‌سێك برینداربوو.
پاش نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 9ی ته‌مموزی 2024 خاڵێكی سه‌ربازی ھێزی پێشمه‌رگه له نزیك گوندی سه‌رگه‌لێ له‌نێوان زنجیره چیای گاره و مه‌تینا له سنوری قه‌زای ئامێدی بۆردومانكرا.
شایه‌تحاڵێك له‌و سنووره رایگه‌یاند كه له كاتی بۆردوومانه‌كه‌دا كه‌سێك كه سه‌رقاڵی دروستكردنی دیواری كۆنكرێتی بووه له خاڵه‌كه‌دا برینداربووه.
روونیشیكرده‌وه كه ئه‌و كه‌سه‌ی برینداربووه شۆفێری ئامێری كرێن بووه كه له‌و خاڵه‌دا كاری كردووه و به مه‌به‌ستی چاره‌سه‌ر بۆ نه‌خۆشخانه گوێزراوه‌ته‌وه.
میدیاكانی سه‌ر به پارتی وایان بڵاوكرده‌وه كه له‌لایه‌ن گه‌ریلاكانی پارتی كرێكارانی كوردستانه‌وه بۆردوومانی خاڵه‌كه‌ی پێشمه‌رگه كراوه.
به‌گوێره‌ی راپۆرتێكی تیمی كوردستانی عێراقی CPTی ئه‌مریكی، له ڕۆژی 15ی حوزه‌یرانه‌وه سوپای توركیا ئۆپراسیۆنێكی له سنوری به‌رواری باڵاوه ده‌ستیپێكردووه و تائێستا به قوڵایی 15 كیلۆمه‌تر ھاتووه‌ته ناو خاكی ھه‌رێمی كوردستانه‌وه.
CPT ئاشكراشیكردووه كه "له سه‌ره‌تای ده‌سپێكردنی ئه‌و ئۆپه‌راسیۆنه نوێیه‌دا تاوه‌كو ئێستا، توركیا (238) جار بۆردوومان و هێرشی بۆسه‌ر خاكی هه‌رێمی كوردستان ئه‌نجامداوه. به‌هۆی ئه‌م بۆردوومان و هێرشانه، زیاتر له (20) هه‌زار دۆنم زه‌وی كشتوكاڵی و دارستانی ئه‌و ناوچه‌یه سوتاون. سه‌رباری ئه‌وه، نزیكه‌ی (55٪)ی دارستان و ڕه‌ز و باخی هاووڵاتییانی مه‌ده‌نی گوندی سه‌رگه‌لێ به‌هۆی هێرشه‌كانی توركیاوه سوتاون".
راشیگه‌یاندووه كه "ئۆپه‌راسیۆنه به‌رده‌وامه‌كانی توركیا بوونه‌ته هۆی چۆڵبوونی (162) گوند له هه‌رێمی كوردستان و زیاتر له (602) گوندیش له ژێر مه‌ترسی چۆڵبووندان".
PM:08:56:09/07/2024
ئه‌م بابه‌ته 6560
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت