به‌های 100 دۆلار بۆ خوار 150 هه‌زار دینار دابه‌زی
وێستگه‌نیوز-
جارێكی تر به‌های دۆلار به‌رامبه‌ر دینار رووی له نزمبوونه‌وه كرد و به‌های 100 دۆلار بۆ خوار 150 هه‌زار دیناری عێراقی دابه‌زی.
ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 9ی ته‌مموزی 2024 له كاتی داخستنی بازاڕی ئاڵوگۆڕی دراو له شاره‌كانی هه‌ولێر و سلێمانی به‌های 100 دۆلار دابه‌زی بۆ 149 هه‌زار و 900 دینار.
ئه‌وه‌ش له كاتێكدایه كه به‌یانی ئه‌مڕۆ له كاتی كردنه‌وه‌ی بازاڕدا به‌های 100 دۆلار به‌رامبه‌ر به 150 هه‌زار و 450 دینار بوو.
له دوانیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆشدا به‌های دۆلار به‌رزبووه به‌جۆرێك به‌های 100 دۆلار له بازاڕی ئاڵوگۆڕی دراو له شاری هه‌ولێر و سلێمانی گه‌یشته 151 هه‌زار دینار.
PM:07:21:09/07/2024
ئه‌م بابه‌ته 1428
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت