وه‌زاره‌تی دارایی و ئابوریی هه‌رێمی كوردستان خشته‌ی موچه‌ی مانگی حوزه‌یرانی بڵاوكرده‌وه‌و له سبه‌ینێوه ده‌ست به دابه‌شكردنی موچه ده‌كرێت و تا رۆژی پێنجشه‌ممه موچه‌ی زۆربه‌ی ده‌سته و وه‌زاره‌ته‌كان ده‌درێت.
وه‌زاره‌تی دارایی هه‌رێم رایگه‌یاندوه كه به‌پێی خشتەكه ڕۆژی چوارشەممە ڕێکەوتی ٢٠٢٤/٧/١٠، بەوەزارەتی تەندروستی دەست بەدابەشکردنی مووچەی مانگی حوزەیرانی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان دەکرێت و ڕۆژی پێنج شەممە ٢٠٢٤/٧/١١، بە سەرۆکایەتی ئەنجومەنی وەزیران کۆتایی دێت.
له تێبینییه‌كیشدا وه‌زاره‌تی دارایی ده‌ڵێت: وەزارەتی کارەباو سەرۆکایەتی پەرلەمان لەخشتەکەدا نییە، لەبەرئەوەی تەمویلەکەیان لەبەغداوە نەهاتووە، لەگەڵ وەزارەتی دارایی عێراق لەسەر هێڵین بۆ چارەسەرکردنی ئەو گرفتەی دروست بووە. ڕاگەیاندنی وەزارەتی دارایی و ئابوری.
PM:05:20:09/07/2024
ئه‌م بابه‌ته 1964
جار خوێنراوه‌ته‌وه