فه‌رمانده‌ی هێزی تایبه‌تی سه‌ربه وه‌زاره‌تی ناوخۆی ئێران له پێكدادانێكدا كوژرا
عه‌قید هادی میرئابادی
وێستگه نیوزـ
له‌پێكدادانێك له‌گه‌ڵ گروپێكی چه‌كداریدا، فه‌رمانده‌ی هێزی تایبه‌تی سه‌ربه وه‌زاره‌تی ناوخۆی ئێران كوژرا.
ئێزگه و ته‌له‌فزیۆنی ئێران بڵاویكرده‌وه كه پێكدادانه‌كه له گوندی جالۆ سه‌ربه پارێزگای نیشاپور روویداوه.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه كه پێكدادانه‌كه له‌گه‌ڵ گروپێكی چه‌كداردا بووه‌و تیایدا عه‌قید هادی میرئابادی، فه‌رمانده‌ی هێزی تایبه‌تی سه‌ربه وه‌زاره‌تی ناوخۆ له‌و پارێزگایه كوژراوه.
PM:04:51:09/07/2024
ئه‌م بابه‌ته 3588
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت