یه‌كه‌م په‌یامی سه‌رۆك كۆماری هه‌ڵبژێردراوی ئێران بۆ نه‌سروڵڵا چی تیادا بووه؟
وێستگه‌نیوزـ
مه‌سعود پزشكیان، سه‌رۆكی هه‌ڵبژێردراوی ئێران، رۆژی دووشه‌ممه‌ی رابردوو، جه‌ختی له هه‌ڵوێستی وڵاته‌كه‌ی دژ به ئیسرائیل كرده‌وه و وتی: "بزووتنه‌وه‌ی مقاوه‌مه له ناوچه‌كه، رێگه به به‌رده‌وامی سیاسه‌تی تاوانكاری نادات كه ئیسرائیل ده‌رحه‌ق به فه‌له‌ستینییه‌كان گرتوویه‌تیه‌به‌ر".
پزشكیان دوای بردنه‌وه‌ی له هه‌ڵبژاردنه‌كه‌ی سه‌رۆكایه‌تی كۆماری ئێران، له یه‌كه‌م په‌یامی بۆ حه‌سه‌ن نه‌سروڵڵا، سكرتێری گشتی حزبوڵڵای لوبنانی كه له لایه‌ن ئێرانه‌وه پشتگیری لێده‌كرێت رایگه‌یاند: "ئێران هه‌میشه پشتگیری مقاوه‌مه‌ی گه‌لانی ناوچه‌كه ده‌كات دژ به رژێمی زایۆنی نا شه‌رعی".
ئه‌و لێدوانانه ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كه‌ن، سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی حكومه‌تی داهاتووی ئێران، له سایه‌ی ده‌سه‌ڵاتی پزشكیان كه تا راده‌یه‌ك میانڕه‌وه، گۆڕانی به‌سه‌ردا نه‌هاتووه.
ئاشكرایه هه‌فته‌ی رابردوو، پزشكیان له گه‌ڕی دووه‌می هه‌ڵبژاردنه‌كانی سه‌رۆكایه‌تی كۆماری ئیسلامی ئێران، توانای سه‌ركه‌وێت به‌سه‌ر ركابه‌ره‌كه‌ی سه‌عید جه‌لیلی كه یه‌كێك بوو له هه‌ره كه‌سایه‌تییه موحافیزكاره‌كان.
میدیاكانی ئێران له زاری پزشكیانه‌وه بڵاویانكردووه‌ته‌وه: "من ته‌واو دڵنیام كه بزووتنه‌وه‌ی مقاوه‌مه له ناوچه‌كه، رێگه به‌م رژێمه نادات له‌سه‌ر سیاسه‌ته تاوانكاریی و شه‌ڕانگێزییه‌كه‌ی، ده‌رحه‌ق به گه‌لی چه‌وساوه‌ی فه‌له‌ستین و وڵاتانی دیكه‌ی ناوچه‌كه، به‌رده‌وامبێت".
حزبوڵڵا و حه‌ماس به‌شێكن له‌و گروپه چه‌كدارانه‌ی ناوچه‌كه كه له‌گه‌ڵ ئێران هاوپه‌یمانن و به‌خۆیان ده‌ڵێن: "به‌ره‌ی مقاوه‌مه".
به‌ڵام تا ئێستا ئیسرائیل هیچ قسه‌یه‌كی له‌سه‌ر ئه‌و لێدوانانه‌ی پزشكیان نه‌كردووه.
PM:01:08:09/07/2024
ئه‌م بابه‌ته 760
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت